پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

٣٠ پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان

٣٠ پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان
بێهروز ئه‌رده‌ڵان

شەش ساڵ به‌‌‌رله‌‌‌ ئێستا ئه‌‌‌ستێره‌‌‌ی پرشنگداری خه‌‌‌باتی رزگاری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کورد،مامۆستا سه‌‌‌یدجه‌‌‌لال ماڵ ئاوایی له‌‌‌ ژیان کرد وله‌‌‌دووی خۆی گه‌‌‌لێک که‌‌‌لێنی خسته‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌ی به‌‌‌رخودان و دنیای ئاڵ و واڵای هونه‌‌‌ری ڕەسەنی کوردی.شەش ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وپێش سنگی ژیان زامدار بوو،جارێکی دیکه‌‌‌ هه‌‌‌وری ره‌‌‌ش ئاسمانمانی داگرت و وه‌‌‌یشومه‌‌‌ی مه‌‌‌رگ وناخۆشی به‌‌‌ربینگی پێگرتین وهیوای دوارۆژی لێ ئه‌‌‌ستاندین. زایه‌‌‌ڵه‌‌‌ی رۆح کێشان ومه‌‌‌رگی هونه‌‌‌ر و ئوستوره‌‌‌ی خه‌‌‌باتی نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تی،خۆی پیشان به‌‌‌ ژیان دا ومامۆستای رابه‌‌‌رو ڕێنیشاندەری لێ ئه‌‌‌ستاندین.به‌‌‌مه‌‌‌رگی کت وپری ئه‌‌‌م که‌‌‌ڵه‌‌‌ پیاوه‌‌‌ی میژوو،شۆڕشی نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تی له‌‌‌کوردستانی ئێران خه‌‌‌سارێکی گه‌‌‌وره‌‌‌ی وه‌‌‌به‌‌‌رکه‌‌‌وت وسازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێرانیش مه‌‌‌زنترین کاره‌‌‌سات وڕووداوی له‌‌‌میژووی خویدا تۆمار کرد.باخی شێعرو ئه‌‌‌ده‌‌‌بی کوردی ژاکاوگوڵی ئه‌‌‌م دیاره‌‌‌ په‌‌‌ڕپەڕبوون.مه‌‌‌رگی مامۆستا ،مه‌‌‌رگی هونه‌‌‌ری ره‌‌‌سه‌‌‌نی کوردی وزمانه‌‌‌وانی و راستی شۆرش بوو.سه‌‌‌خته‌‌‌ به‌‌‌ بێ ڕچه‌‌‌شکێنێکی وه‌‌‌ک ئه‌‌‌م ڕابەره‌‌‌،به‌‌‌زویی بچینه‌‌‌وه‌‌‌ دۆخی ده‌‌‌ورانی حه‌‌‌یاتی مامۆستا،به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌م بابه‌‌‌ته‌‌‌ زۆر جێگای هومێده‌‌‌که‌‌‌ بیری ماموستا رۆژبه‌‌‌رۆژ په‌‌‌ره‌‌‌ده‌‌‌ستێنێ و یادی وه‌‌‌ک خۆری ناوشه‌‌‌وه‌‌‌ زه‌‌‌نگ هه‌‌‌رده‌‌‌م خۆی ده‌‌‌رده‌‌‌خات.ساڵ به‌‌‌ساڵ یادی زیندووتر ده‌‌‌بیت وداهێنانه‌‌‌کانی له‌‌‌باری سیاسیه‌‌‌وه‌‌‌ گشتگیرتر ده‌‌‌بن.

مامۆستای رابه‌‌‌ر به‌‌‌ هینانه‌‌‌ ئارای میتودی نوێ لەجووڵانه‌‌‌وه‌‌‌،گه‌‌‌وره‌‌‌ترین خزمه‌‌‌تی به‌‌‌ خه‌‌‌باتی راسته‌‌‌قینه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی کوردستان کردو توانی به‌‌‌ ده‌‌‌سپێکی خه‌‌‌باتێکی نوێ ومه‌‌‌زن،کاریگه‌‌‌ری خۆی به‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌م جوولانه‌‌‌وه‌‌‌دا به‌‌‌جێبهێڵیت.پاشان به‌‌‌ لیک گرێدانی ٠ڕەهەنده‌‌‌کانی شۆرش ورۆحی به‌‌‌رخودان به‌‌‌ ئاقاری خه‌‌‌باتی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کورد له‌‌‌کوردستانی ئێران،بووه‌‌‌ خاوه‌‌‌ن ئه‌‌‌ده‌‌‌بیاتێکی سیاسی نوێ و به‌‌‌هێزکه‌‌‌ خۆی له‌‌‌ کۆکه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌مووهێزه‌‌‌کان له‌‌‌ده‌‌‌ووری موبارزه‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تی تا گه‌‌‌یشتن به‌‌‌مافی ڕه‌‌‌وا بینیوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.

هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ ده‌‌‌سپێکی شۆرش وسه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی گه‌‌‌لانی ئێران به‌‌‌سه‌‌‌ر نیزامی پاشایه‌‌‌تی وهاتنه‌‌‌ سه‌‌‌رکاری رژیمی ئاخوندی که‌‌‌ کوردستان له‌‌‌لایه‌‌‌ن شۆراکانی شارودێ به‌‌‌ریوه‌‌‌ ده‌‌‌بران،ماموستا وه‌‌‌ک ڕابه‌‌‌رێکی مه‌‌‌یدانی یه‌‌‌که‌‌‌م کارێک که‌‌‌کردی دروست کردنی شۆرای شاری بانه‌‌‌ ،به‌‌‌به‌‌‌شداری هه‌‌‌موو لایه‌‌‌نه‌‌‌کان بوو.ته‌‌‌نانه‌‌‌ت له‌‌‌که‌‌‌سایه‌‌‌تیش که‌‌‌ڵکی وه‌‌‌رگرت وبه‌‌‌شێوه‌‌‌یێکی ئازادو دیموکراتیک که‌‌‌ پاشتربووه‌‌‌ ئیلهام به‌‌‌خش بۆ باقی ناووچه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی کوردستان،حکومه‌‌‌تی خۆجێیی به‌‌‌ریوه‌‌‌برد.له‌‌‌و ماوه‌‌‌دا که‌‌‌مترین تاوان ئه‌‌‌نجام درا وخه‌‌‌ڵک زۆر ئازادانه‌‌‌ به‌‌‌شدار بوون له‌‌‌پرۆسه‌‌‌ی خۆبه‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌ری.

بیرکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی مامۆستای رابه‌‌‌ر به‌‌‌ته‌‌‌واوه‌‌‌تی بیرێکی پلۆرال بوو که‌‌‌ له‌‌‌یاده‌‌‌وه‌‌‌ری میژوودا هه‌‌‌لگیراوه‌‌‌.ئه‌‌‌مه‌‌‌ له‌‌‌کاتێکدا بوو که‌‌‌ له‌‌‌ناووچه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی کوردستان له‌‌‌سه‌‌‌ر بیروباوه‌‌‌ری سیاسی خه‌‌‌ڵک ڕاو ده‌‌‌نران وپه‌‌‌نایان بۆ ئه‌‌‌و ناووچه‌‌‌ ده‌‌‌بردکه‌‌‌ مامۆستای ره‌‌‌حمه‌‌‌تی به‌‌‌رێوه‌‌‌ی ده‌‌‌برد.

پاشان له‌‌‌ ده‌‌‌ورانی هیرشی نیزامی ئاخوندی بۆ سه‌‌‌ر کوردستان و خۆراگری خه‌‌‌لک،مامۆستای رابه‌‌‌ر بانگه‌‌‌وازی موقاومه‌‌‌تی سه‌‌‌رداو کوردستانیانی بۆ به‌‌‌ره‌‌‌کانی شه‌‌‌ڕ له‌‌‌دژی هیرشی نیزامی تازه‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات گه‌‌‌یشتوو کۆده‌‌‌کرده‌‌‌وه‌‌‌.له‌‌‌شه‌‌‌ڕوشۆری کودستان،فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی چه‌‌‌ندبه‌‌‌ره‌‌‌ی له‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆ بوو.یه‌‌‌کێک له‌‌‌به‌‌‌رانه‌‌‌ی که‌‌‌دژمن تێک شکێندراو پاشه‌‌‌کشێ به‌‌‌هێزی داگیرکه‌‌‌رکرا،شه‌‌‌ڕی 10ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ١٣٥٨ بوو که‌‌‌ دژمن به‌‌‌ته‌‌‌واوی تیک شکێندرا وخومه‌‌‌ینی ناچاربوو که‌‌‌بڵێت نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد من ده‌‌‌نگی ئێوه‌‌‌م بیست،فه‌‌‌رموون ووتوێژ بکه‌‌‌ین.مامۆستای ڕه‌‌‌حمه‌‌‌تی که‌‌‌شاره‌‌‌زای مێژووی دژمنانی گه‌‌‌لی کورد بوو،هه‌‌‌ر زوو رایگه‌‌‌یاند ئه‌‌‌م ئاوربڕه‌‌‌ی خومه‌‌‌ینی راسته‌‌‌قینه‌‌‌ نیه‌‌‌و ده‌‌‌یهه‌‌‌وێ کات به‌‌‌ده‌‌‌ست بهێنێت،به‌‌‌ڵام له‌‌‌سه‌‌‌رخواستی زۆرینه‌‌‌ی نوێنه‌‌‌رانی کورد جارێکی دیکه‌‌‌ ووتوێژ کرایه‌‌‌وه‌‌‌ .ووتوێژ ته‌‌‌نیا بۆ کات کڕین بوو،ئه‌‌‌وه‌‌‌ بوو هه‌‌‌رزۆر زوو قسه‌‌‌ی مامۆستا هاته‌‌‌دی وجارێکی که‌‌‌ هێرش بۆ سه‌‌‌ر کوردستان ده‌‌‌ستی پێکرده‌‌‌وه‌‌‌..

مامۆستا سه‌‌‌ید جه‌‌‌لال که‌‌‌سیک بوو که‌‌‌پیش بینی ڕووداوه‌‌‌کانی ده‌‌‌کردو سیاسیانه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رووداوه‌‌‌کان ده‌‌‌جوولاوه‌‌‌.به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رێکی کارامه‌‌‌ بوو،ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تای شۆرشه‌‌‌وه‌‌‌ پیش بینی کردبوو،هه‌‌‌موویان به‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ هاتنه‌‌‌ پێشمان وئه‌‌‌م شۆرش وئه‌‌‌زموونه‌‌‌ی ئیستاشمان له‌‌‌میژ بوو له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌م رابه‌‌‌ره‌‌‌ بلیمه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ شیکاری بۆ کراوه‌‌‌.

بیگومان رۆڵی ئه‌‌‌م سه‌‌‌رکرده‌‌‌ رۆحیه‌‌‌ی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان هه‌‌‌رگیز له‌‌‌ بیر نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌مان ناپێته‌‌‌وه‌‌‌و کورشان وکچانی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان سنگ به‌‌‌سنگ وپشت به‌‌‌ پشت یادی ده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌.یادی مامۆستای ڕێنیشانده‌‌‌ر،هه‌‌‌وێنه‌‌‌ بۆ به‌‌‌رخودان وشێلگیرترمان ده‌‌‌کات له‌‌‌بڕینی ڕێگه‌‌‌ی گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ ئاواته‌‌‌کانمان.


8 ساڵ و 4 مانگ و 7 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٣٠ پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان

٣٠ پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران