خۆپیشاندەرانی لوبنانی لەکاتی تێپەڕینی بارهەڵگرەکانی ڕژیم لە دەروازەی ئەلعەریزە لە باشووری لوبنان بۆ سوریە، ناڕەزایەتیان دەربڕی و شەقامی سەرەکی تەرا
خۆپیشاندەرانی لوبنانی لەکاتی تێپەڕینی بارهەڵگرەکانی ڕژیم لە دەروازەی ئەلعەریزە لە باشووری لوبنان بۆ سوریە، ناڕەزایەتیان دەربڕی و شەقامی سەرەکی تەرابلۆس، بەیروتیان داخست.
بەپێی هەواڵی ئەلعەرەبیە، ڕێکەوتی 5ی بەرانباری 1399، خۆپیشاندەران هەوڵیاندا ڕێگری لەو کامیۆنانە بکەن، ویەکێک لەو گەنجانە ڕووی دەمی لە حەسەن نەسڕوڵای سەرکردەی حیزبی شەیتان دەکات و دەڵێت: ئێمە بەهیچ شێوەیێک ڕێگە بە هاتنی بارهەڵگرەکانی ئێوە نادەین.
هەروەها لەسەر ئەو بابەتە، گەنجانی تەرابلۆس تەئکیدیان لەوە کردۆتەوە کە شکیان لەو بارهەڵگرانە هەیە کە هەڵگری "سۆڵفاد سۆدیۆم" بن، کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا ڕاگەیێندراوە کە بە شێوەی تڕانزیت لە ڕێگەی بەندەری بەیرووت بۆ سووریە دەگوازرێتەوە.