ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندان، جەمیل ئەحمەدیان خەڵکی شاری سنە
ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندان، جەمیل ئەحمەدیان خەڵکی شاری سنە
ئەفشین ئیلاهی خەڵکی شاری سەقز. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ۲ی ڕێبەندان شەماڵ ڕەحمانزادە ناسراو بە (عەتا) خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە گیراون.
جێی باسە ئەو کەسانە بەبێ بوونی حوکمی دادوەر گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
تا ئێستا هیچ هۆکارێک بۆ گرتنی جەمیل ئەحمەدیان و ئەفشین ئیلاهی، لەبەردەستدا نییە و شەماڵ ڕەحمانزادە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لەبێڕێزیکردن بە جلی کوردی لە گۆڕەپانی هەڵۆی شاری سەقز بەجلی کوردیەوە ئامادە بووە و بەبێ حوکمی دادوەر گیراوە.
شایانی باسە لەماوەی دوو حەوتوویی ڕابردوو دا نزیک بە حەفتا کەس لە خەڵکی بێتاوانی کوردستان لەلایەن ڕژیمەوە گیراون وچارەنووسیان نادیارە.