وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی دەڵێت: چاوەڕوانی ئەوەیە کە وڵاتەکەی لەگەڵ دەوڵەتی جۆ بایدن پەیوەندی باشی هەبێ و لەپێوەند بە وتووێژ لەگەڵ واشنتۆن،
وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی دەڵێت: چاوەڕوانی ئەوەیە کە وڵاتەکەی لەگەڵ دەوڵەتی جۆ بایدن پەیوەندی باشی هەبێ و لەپێوەند بە وتووێژ لەگەڵ واشنتۆن، لەسەر ڕێکەوتنی ناوکەیی بەردەوام دەبێ.
هەروەها جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئامریکا لە هەڵبژاردنەکان دا بەڵێنی دابوو کە پەیوەندی ئامریکا لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی تاوتوێ دەکات.
شازادە فەیسەڵ بن ڕەحمان، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی لە وتووێژ لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی ئەلعەرەبیە وتی: لە پەیوەندی نێوان ڕیاز و واشنتۆن گەش بینە، و هەروەها وتی: سعودیە پەیوەندی بەهێز و مێژوویی خوڵقاندووە، و لەگەڵ دەوڵەتی جیاجیا کاری کردووە و هەروەها لەگەڵ جۆ بایدن لەسەر ئەم ڕەوتە بەردەوام دەبین.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە دەڵێت: تەوەری سەرەکی ڕاوێژی ڕیاز لەگەڵ واشنتۆن لەسەر ڕێکەوتنی ناوکەیی ڕژیمی ئێرانە و لە بارەی گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی بەهێز دەبێ کەمکارییەکانی ڕژیمی ئێران لەبەرچاو بگرین کەچاودێریەکی بەهێز لە بەڕێوەچوونی ڕێکەوتن لەخۆ دەگرێت.