ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندان شاندێکی سیاسی تاڵیبانی ئەفغانستان بە مەبەستی چاو پێکەوتن لەگەڵ جەواد زەریف و بەرپرسانی باڵای ڕژیمی ئێران گەیشتنە تاران .
ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندان شاندێکی سیاسی تاڵیبانی ئەفغانستان بە مەبەستی چاو پێکەوتن لەگەڵ جەواد زەریف و بەرپرسانی باڵای ڕژیمی ئێران گەیشتنە تاران . هەواڵدەریەکانی ناوخۆی ڕژیم باس لەوە دەکەن ،کە شاندی سیاسی گروپی ترۆریستی تاڵیبان بە ڕێبەرایەتی مەلا عەبدولغەنی بەرادەر" جێگری سیاسی تاڵیبان ، بۆ چاوپێکەوتن و وتووێژ هاتوون بۆ تاران . هەواڵدەریەکانی سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران، پێداگریان کردوە کە سەردانی تالیبان لە سەر داوای ڕژیم بووە و لە بارەی ئاشتی لە ئەفغانستان وتووێژ دەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە ڕژیمی ئێران و تاڵیبان]یەکێک لەسەرەکی ترین هۆی ئاژاوە و بشێوی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدان، و ڕژیمی ئێران بە تاقی کردنەوەی مووشەک و پاڵاوتە کردنی ئۆرانیۆم و پشتیوانیکردن لە گرووپە ترۆریستییەکان، هێندەی دیکە لە چوارچێوەی رێکەوتنی بەرجام و ڕێکەوتن لەگەڵ زلهێزەکان جیهان دووردەبێتەوە.