لە دوایی هەشت ڕۆژ گەڕان بە شوێن تەرمی ئەو پێنچ کۆڵبەرەی کە لە نێوان ناوچەی سنوری ئێران و تورکیە کە بەهۆی هەرەسی بەفر مردبوون، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەمە ۶ی ڕێبەند
لە دوایی هەشت ڕۆژ گەڕان بە شوێن تەرمی ئەو پێنچ کۆڵبەرەی کە لە نێوان ناوچەی سنوری ئێران و تورکیە کە بەهۆی هەرەسی بەفر مردبوون، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەمە ۶ی ڕێبەندان تەرمەکەیان دۆزراوەتەوە.ناسنامەی ئەم کەسانە: ئەوڵای خودایی-مەتین ئەسڵانی- بەڵێند خودایی-یاوەر خودایی-فرات ئەسڵانی کە بە هەوڵی خۆبەخشانەی خەڵک دۆزراونەتەوە.
یەکێک لەو کەسانەی بەشوێن تەرمەکان گەڕاون باس لەوە دەکات کە لەلایەن هێزەکانی سەربە ڕژیمەوە هیچ هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان نەدراوە، بەبۆنەی مەترسی تەقەکردن لە سنورەکان بۆ سەر خەڵک، بە هەوڵدانێکی زۆر توانیویانە تەرمەکان ببینەوە.