ئەرتەشی ئامریکا ڕۆژی سێشەممە ·ی ڕێبەندان، ڕایگەیاند کە هاوکات لەگەڵ بەرفراوان بوونەوەی گرژیەکان لەنێوان ئامریکا و ڕژیمی ئێران، دەیانهەوێ هێزەکانیان
ئەرتەشی ئامریکا ڕۆژی سێشەممە ·ی ڕێبەندان، ڕایگەیاند کە هاوکات لەگەڵ بەرفراوان بوونەوەی گرژیەکان لەنێوان ئامریکا و ڕژیمی ئێران، دەیانهەوێ هێزەکانیان لەزەریای سوور، و هەروەها لە دوو بنکەی ئاسمانی لە خاکی عەرەبستانی سعوودی سەقامگیر بکەن.
ئەرتەشی ئامریکا وتی: ئەم کردەوانە بەشێکە لە (گەڵاڵەکانی ئەگەریی وپشتیوانی) داهاتوو، بەڵام بارکردنی بارەکان لە بەندەری یەنبەع" لە قەراغی زەریای سوور و گواستنەوەیان لەڕێگای زەوینی، بەشێوەی تاقیکردنەوە جێبەجێ کردووە.
کەڵک وەرگرتنی ئەرتەشی ئامریکا لەبەندەری یەنبەع" و بنکەی ئاسمانی مەلیک فەیسەڵ" لەشاری تەبووک" و بنکەی هەوایی مەلیک فەهد" لەشاری تائیف" لەقەراغی زەریای سوور، ڕێگەی خۆشکردووە بۆ ئامریکا بۆ ئەوەی کردەوەکانی لەو ڕێگا ئاویە ستراتیژیە پەرە پێبدات.