رۆژی پێنج شەممە 24ی پووشپەری 1395 لە روداوێکی نادیار دا دڵسوزێکی سازمانی خەبات و هاوکات برای ئەندامێکی دێرینی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد. کاک برایمی مەعروفی تەمەن 35 ساڵ رۆژى پێنج شەممە لە شوێنی پیشەکەی خویدا (ددانسازی) لە روداوێکی نادیار و گوماناویی دا کۆچی دوایی کرد.
کا برایم وێرای بنەماڵەکەی لە بنەماڵە هەر شۆڕشگێرەکانی کوردستانن کە خاوەنی زەحمەت و قوربانیەکی زۆر لە پێناو کوردایەتی و هەروەها لە رێی خزمەت بە سازمانی خەبات ی کوردستانن.
بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خومان لە خزم و کەس و کاری خوا لیی خوشبێت کاک برایم مەعروفی بە تایبەتی کاک جەلالی مەعروفی ئەندامی دێرین و دڵسۆزی سازمانی خەبات پێش کەش دەکەین و لە خوا داواکارین روحی کاک برایم بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سێبووری کەس و کاری بێ.
انا اللە و انا الیە راجعون