پاسدار وەحید ئەمیرییان" جێگری کۆمەڵایەتی سپای تاران ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندان لە کۆبونەوەیەک کە بەرپرسانی سپای ترۆریستی پاسداران ئامادە بوون، باسی لە درووستکر
پاسدار وەحید ئەمیرییان" جێگری کۆمەڵایەتی سپای تاران ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندان لە کۆبونەوەیەک کە بەرپرسانی سپای ترۆریستی پاسداران ئامادە بوون، باسی لە درووستکردنی ٣٠ ٠ گرووپی [امربەمعروف و نهی از منکر] کرد و هەروەها وتی ئەندامانی ئەم گرووپانە دەتوانن ڕۆژانە تا ١٢ جار وەبیری خەڵک بێننەوە کەبەدڵی ئەوان هەڵسووکەوت بکەن.و یاسا پشتیوانی ئەم گرووپانەیە و بە پێی حوکم و بڕیاری دەزگای دادوەری ڕژیم کار دەکەن. ناوبراو لە درێژەدا وتی: لە نێوان سپا و هێزی ئینتەزامی هاوکاری هەیەو ئەگەر بێ ڕێزی بە ئەندامانی ئەم گرووپانە بکرێ، هێزی ئینتەزامی دەبێ هەڵوێست بگرێ. پاسدار حەسەن حەسەنزادە ، فەرماندەی سپای بە ناو محەممەد رەسووڵەڵای تاران لەم کۆبونەوەدا وتیØ› ئەگەر کەسێک هەوڵ بۆلاوازی نیزام بدات، دەبێ بەرەنگاری ببینەوەوØ› نابێ کاری ئەم گروپانە تەنیا لە چوارچێوەی چەندین بابەتی دیاریکراو بیت. لە مانگانی ڕابردوودا سپای ترۆریستی پاسداران، چەندین گرووپی بەسیجی لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێران درووستکردوە. هەروەها لەرابردوودا ڕژیم ئەم گرووپانەی بۆسەرکوتی خەڵک لەڕاپەرینەکاندا بەکارهێناوە.