پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سازمانی خەبات بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دەستگیرکرانی چالاکانی کورد

پەیامی سازمانی خەبات بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دەستگیرکرانی چالاکانی کورد

سەبارەت بە گرتن و ڕاوەدوونانی چالاکانی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی، سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، پەیامێکی ئاڕاستەی ئانتۆنیۆ گ

سەبارەت بە گرتن و ڕاوەدوونانی چالاکانی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی، سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، پەیامێکی ئاڕاستەی ئانتۆنیۆ گوتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
لە پەیامەکەی سازمان دا روو بە ئانتۆنیۆ گوتێرس هاتووە: بە ئاگاداری بەرێزتان ڕادەگەیەنین رژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران لە چەند مانگی رابردوودا، هێرش و سەرکوتی خەڵکی کوردستان و بە دیاری کراوی چالاکانی مەدەنی لە شارەکانی کرماشان، سنە، پیرانشار، بانە، شنۆ، ئیلام و چەندین شاری دیکە پەرە پێداوە.
سازمانی خەبات هەروەها لە پەیامەکەیدا لە بارەی ژمارەی گیراوانی کوردستان نووسیویەتی: ناوەندە سەرکوتگەرەکانی ریمی ئێران لە درێژەی سەرکوت و داپڵۆسینەکان، زیاتر لە 90 کەس لە تێکۆشەرانی بواری چالاکانی مەدەنی گرتووەو زیندانی کردووە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیامە دا هاتووە: ئێمە وەک سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران داوا لە بەرێزتان دەکەین هەوڵی جیددی و کاریگەر بدەن بۆ رێگەگرتن لە سەرکوتی خەڵکی کورد و تێکۆشەران و چالاکانی مەدەنی لە ئێران و کوردستان.
دەقی پەیامەکەی سازمانی خەبات بۆ ئانتۆنیۆ گوتێرس بەم شێوەیەیە:
بەڕێز جەنابێ‌ ئانتۆنیۆ گۆتێرس سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان!
لە گەڵ سڵاو ڕێز
بە ئاگاداری بەڕێزتان دەگەێنین، ڕژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران لە چەند مانگی ڕابردودا، هێرش و سەرکوتی خەڵکی کوردستان و بە دیاری کراوی چالاکانی مەدەنی لە شارەکانی کرماشان، سنە، مەهاباد، بۆکان، سەقز، پیرانشار، بانە، شنۆ،ئیلام، نەغەدە، پاوە و چەندین شاری دیکەی لە کوردستانی ئێران پەرە پێداوە.
ناوەندە ئەمنیەتیەکانی حکومەت لە ئێران، لە درێژەی سەرکوت و داپڵۆسینەکان، زیاتر لە ٩٠  کەس لە تێکۆشەرانی بواری چالاکی مەدەنی گرتووەو زیندانی کردووە.
ئاشکرایە کە ڕژیمی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە هەلومەرجی سیاسی جیهانی و نەبوونی هاودەنگی پێویست لە نێوان ووڵاتانی خاوەن هێزی جیهان و بە دیاری کراوی ئەندامانی شۆرای ئەمنیەت و هەروەها ئەو هەلومەرجەی بە هۆی نەخۆشی کۆڕۆنا کە جیهانی گرتۆتەوە، کردۆتە هۆیەک بۆ زیاتر کردنی سەرکوت و چەوسانەوەی تێکۆشەران و چالاکانی سیاسی لە کوردستان و ئێران.
ئێمە وەک سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران داوا لە بەڕێزتان دەکەین هەوڵی جیددی و کاریگەر بدەن بۆ ڕێگەگرتن لە سەرکوتی خەڵکی کوردو تێکۆشەران و چالاکانی مەدەنی لە ئێران و کوردستان.
لە گەڵ رێزی دووبارەمان
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
30.01.2021


3 ساڵ و 9 مانگ و 22 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سازمانی خەبات بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دەستگیرکرانی چالاکانی کورد

پەیامی سازمانی خەبات بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دەستگیرکرانی چالاکانی کورد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران