رێکخراوی شەفافیەتی نێونەتەوەیی، لەنوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی دا کە ڕۆژی پێنج شەممە 9ی ڕێبەندان، بڵاوکرایەوە دەڵێت: ئێران لەنێوان 180وەڵاتدا لەبوا
رێکخراوی شەفافیەتی نێونەتەوەیی، لەنوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی دا کە ڕۆژی پێنج شەممە 9ی ڕێبەندان، بڵاوکرایەوە دەڵێت: ئێران لەنێوان 180وەڵاتدا لەبواری زیادبوونی گەندەڵی، لەپێگەی 149یەمین دایە.
لە ساڵی 2017، پێگەی ئێران بۆ گەندەڵی لەنێوان وەڵاتان دا 130بووە و لە ساڵی 2018، 130و لەساڵی 2019دا گەیشتبووە 146، و لە ئێستا دوبارە ئێران لەبواری ڕوونی دا خراپتر بووە وگەیشتووەتە ئاستی 149یەمین وەڵات.
لەنێوان وەڵاتانی دراوسێی ئێران وناوچەکە دا بارودۆخی تورکەمەنستان، عێراق، ئەفغانستان، سووریە و یەمەن لە ئێران خراپترە.
ئێران لەبواری پەرەپێدانی گەندەڵی ئابووری هاوتەریبە لەگەڵ لوبنان، گواتماڵا، کامیرۆن، تاجیکستان، ماداگاسکار، مۆزامبیک و نەیجەریە.