یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پشتیوانی سازمانی خەبات لە بانگەوازی مانگرتنی سەرانسەری لە شارەکانی کوردستانی ئێران

پشتیوانی سازمانی خەبات لە بانگەوازی مانگرتنی سەرانسەری لە شارەکانی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە بانگەوازی مانگرتنی سەرانسەری لەشارەکانی کوردستان کە لەلایەن چالاکانی مەدەنی بەمەبەستی بەگژداچوونەوە و مەحکومکردنی شەپۆلی نوێی سەرکوت و دەستگیر کردنی ه

 بۆ پشتیوانی لە بانگەوازی مانگرتنی سەرانسەری لەشارەکانی کوردستان کە لەلایەن چالاکانی مەدەنی بەمەبەستی بەگژداچوونەوە و مەحکومکردنی شەپۆلی نوێی سەرکوت و دەستگیر کردنی هێزەکانی ڕژیم راگەیەندرا بوو، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ڕاگەیاندراوێکی ڕوو بە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەم شێوەیەی خوارەوەیە: 

مانگرتنی سەرانسەری لە کوردستانی ئێران سەردەکەوێ‌

هاونیشتمانیانی کوردستان!
تێکۆشەرانی نیشتمانی خۆشەویست!
چالاکانی مەدەنی تێکۆشەر!
ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی لە ماوەی 42 ساڵ دەسەڵاتی ستەمگەرانەیدا بە شێوەێکی بەربڵاو دوور لە هەموو بنەما ئینسانی و ئایینی و کۆمەڵایەتیەکان، خەڵکی ئێران و خەڵکی کوردستانی خستۆتە ژێر ستەم و چەوسانەوەو تا ئێستا هەزاران مرۆڤی بێتاوانی شەهید و ملوێنەها کەسی خستۆتە بەر شکەنجەو حوکمی ناڕەوای زیندانی بە سەردا سەپاندوون.
وەک ئاشکرایە، چەوسانەوەی خەڵکی کوردستان لە لایەن ناوەندە سەرکوتگەرە ئەمنیەتی و نیزامیەکان، دیاردەو کردەوەیێکی هەمیشەییەو، دەسەڵاتدارانی ئێران لە هەموو ڕێگەو شێوەیەک کەڵک وەردەگرن بۆ چەوسانەوەی دانیشتوانی کوردستان.
هەر لە درێژەی سیاسەتی سەرکوت و چەوسانەوەی خەڵکی کوردستان لە لایەن ڕژیم و ناوەندە ئەمنیەتیەکانی، وەزارەتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران، لە ماوەی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ زیاتر لە 100 کەس لە چالاکانی مەدەنی لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران بە بێ‌ بوونی هیچ بەڵگەێک و بەبێ‌ هیچ تاوانێک و تەنیا لە بەر کورد بوون و لە بەر خزمەت بە ژینگەی کوردستان، خزمەت بە زمان و کولتوری نەتەوەیی زیندانی کراون، کە بەداخەوە تا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی زیندانی کرانی ژمارەیەک لەو کەسانە هیچ زانیاریەک لە بەر دەستدا نیەو ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی دیکتاتۆرو دژی کورد وەڵامی کەس و کاریان نادەنەوە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران جینایەت و سەرکوتی خەڵکی کوردستان و بە دیاری کراوی چالاکانی مەدەنی، داوا لە جەماوەری کوردستان مەحکوم دەکاو داوا لە جەماوەری کوردستان دەکا، لە مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی 22ی ڕێبەندان( بهمن)، کە یادی سەرکەوتنی ڕاپەرینی خەڵکی ئێران بە سەر حکومەتی دیکتاتۆری شاهەنشاییە بەشدار بن و ٢٢ی رێبەندان، بکەنە ڕۆژی ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرانسەری و بە نەچوون بۆ شوێنی کار و بەشداری نەکردن لە ڕێ و ڕەسم و بۆنەی 22 ڕێبەندان، و بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن، لە بەرانبەر ئەو جینایەتانەی دەسەڵاتی ئاخوندی و بۆ ڕزگار کردنی چالاکانی مەدەنی، هەڵوێست نیشان بدەن.
هەر بەم بۆنەوە داوا لە ڕێکخراوە جیهانیەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ و ناوەند و ڕێکخراوە مەدەنیەکان لە سەرانسەری جیهان دەکەین پشتیوانی لە چالاکانی مەدەنی کوردستان بەتایبەت دەستگیرکراوانی یەک مانگی رابردوو بکەن و سیاسەتی سەرکوت و چەوسانەوەی دەسەڵاتی ئێران بەرانبەر دانیشتوانی ئێران و کوردستان مەحکوم بکەن.
سەرکەوێ مانگرتنی سەرانسەری رۆژی چوارشەممە 22 ڕێبەندان(بهمن) 1399 کۆچی خۆری
بڕۆخی ڕژیمی ئاخوندی، دژی ئینسان و دژی کورد.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
13ی ڕێبەندانی 1399 کۆچی خۆری


3 ساڵ و 9 مانگ و 23 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پشتیوانی سازمانی خەبات لە بانگەوازی مانگرتنی سەرانسەری لە شارەکانی کوردستانی ئێران

پشتیوانی سازمانی خەبات لە بانگەوازی مانگرتنی سەرانسەری لە شارەکانی کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران