دوایین لێکۆڵینەوەکانی زانایان دەریدەخات کە ڕەوتی توانەوەی کێوە بەفرینە سروشتیەکان لە سەرتاسەری جیهان، بەخێراییەکی مەترسیدار بەردەوامە، و لەو نێوەن
دوایین لێکۆڵینەوەکانی زانایان دەریدەخات کە ڕەوتی توانەوەی کێوە بەفرینە سروشتیەکان لە سەرتاسەری جیهان، بەخێراییەکی مەترسیدار بەردەوامە، و لەو نێوەندەدا بارودۆخی توانەوەی کێوە بەفرینەکان لە گریند لاند" و جەمسەری باشوور"خێراتر لە شوێنەکانی دیکەیە.
لە نوسراوێک کە بە تازەیی لە گۆڤاری زانستی کرایوسفر دا چاپ کراوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە توانەوەی کێوە بەفرینە سروشتییەکان هاوکات لەگەڵ پێشبینیەکانی گرووپی [ئاڵوگۆڕی ناوچەیی نەتەوە یەکگرتووەکان] دەچێتە پێشەوە.
تۆماس ئەسلیتر، سەرپەرەستی گروپی لێکۆڵینەوە و ئەندامی ناوەندی چاودێری و ئاڵوگۆڕی جەمسەرەکان لە زانکۆی لیدز" لە وتووێژێکدا ئاگاداری داوە کە ئەم ڕووداوانە لێکەوتەی قەرەبوو نەکراوەی بە دواوە دەبێت وباوەڕی وایە ئەگەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوە ئازادەکان بەم شێوەیە بەردەوام بێت، لەبیست ویەکی فێوریەی ٢٠ ٢١دا، کاریگەری جددی لەسەر شارەکانی قەراخ دەریادا دروست دەکات.
دوو لەسەر سێی ئەو کێوە بەفرینانە بەهۆکاری گەرم بوونی زەوی، و یەک لە سێی باقی ماوە بەهۆکاری گەرم بوونی دەریاکان بوونەتە ئاو. خێرایی توانەوەی شاخە بەفرینەکان لەمەودای ئەوساڵانەدا نزیک بە 57٠ª لەسەد زیادی کردووە بەجۆرێک کە لە 800000000000(800 ملیار)تۆن لە سەدەی 90ی میلادی، هەتا 1/200000000000(یەک ترلیۆن و 200ملیار)تۆن لەساڵی 2017 نیوەی ئەم سەهۆڵانە تواونەتەوە سەر وشکاییەکان و بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوە ئازادەکان.