لە درێژەی ڕەشبگیریەکانی ڕژیم لە کوردستان، هەشت هاووڵاتی دیکە لە شارەکانی"سنە،مەهاباد، پاوە، دیواندەرە و شنۆ گیراون.
لە درێژەی ڕەشبگیریەکانی ڕژیم لە کوردستان، هەشت هاووڵاتی دیکە لە شارەکانی"سنە،مەهاباد، پاوە، دیواندەرە و شنۆ گیراون.
لە بەردەوامی ئەو ڕەوتە دا، سێ هاووڵاتی تری کورد بە ناوەکانی "عەزیز قادرتاج، ئاوات موحەممەد پوور کوڕی بایەزید و حوسێن موحەممەد پوور کوڕ٠ی عومەر خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم بەبێ بوونی بەڵگەی دادگا، هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی عەزیز قادر کە مامۆستای قۆناغی سەرەتاییە لە گوندی نەرزیوە، و دەستبەسەریان کردووە.
هەروەها ئاوات موحەممەد پوور" و "حوسێن موحەممەد پوور" ڕۆژی شەممە ١١ی بەفرانبار، بەهەمان شێوە و بەبێ بوونی بەڵگەیی دادگای دەستبەسەر کراون.
لەلایەکی ترەوە ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سنە بەناوی مەحموود مەحموودی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە، ناوبراو هەشت ساڵ لەمەوپێش کاتێک کە سەرنووسەری “ندای گروس” بوو، بە تۆمەتی بێ بنەما گیرابوو و هەروەها یەکێک لەو کەسانە بوو کە خوازیاری ئازادی ئەو دەستبەسەرکراوانەی ئەم دواییە بوو و لە چالاکییەکی کۆکردنەوەی واژۆدا بەم مەبەستە بەشداری کردبوو.
هەروەها لە شاری پاوە، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ئاوایی بانەوەرە و سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی بەهمەن فەتاحی، عابد فەتحی و مالک کەریمییان دەستبەسەر کردووە.
هاووڵاتییەکی تری خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ئیدریس وەیسی "بە شێوەیەکی زۆر نەشیاو و سووکایەتی پێکردن و لێدان و کوتان لە ماڵەکەی خۆی قۆڵبەست کراوە و تا ئێستا هۆکاری گرتنەکەی نادیارە.