بەپێی ڕاپۆڕتی مێدیاکانی ئیسراییل، لە دژی سەفارەتی ئیسراییل لە یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئافریقای پوچەڵ کرایەوە، هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە، سەرچاوە
بەپێی ڕاپۆڕتی مێدیاکانی ئیسراییل، لە دژی سەفارەتی ئیسراییل لە یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئافریقای پوچەڵ کرایەوە، هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە، سەرچاوە ئیسراییلیەکان وتوویانە ڕژیم هێشتا بە دوای تۆڵەی کوژرانی قاسم سلێمانییەوەیە و ڕژیم بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر سەفارەتی ئیسراییل، ئامریکا، ئیمارات، بۆ هەندێک لە وڵاتان مەئموور دەنێرێ. بەڵام لەم ڕاپۆرتانە دا دیاری نەکراوە کام ڕێکخراو و سازمان ئەم هێرشەیان هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام چەند مەئمووری سەر بە ڕژیمی ئێران لە وڵاتە ئافریقاییەکان گیراون وبۆ شوێنێکی دیکە گوازراونەتەوە، ئەم کەسانە خاوەنی دوو ڕەگەزنامەی ئێرانی و ئوروپایین. هەروەها سەرچاوە نەناسراوەکان ڕایانگەیاندووە ئەم کردەوانەی رژیمی ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی قاسم سلێمانی و موحسین فەخریزادەیە. شایانی باسە بۆمبێک لە نزیکی سەفارەتی ئیسراییل لە دێلهی " پێتەختی وڵاتی هند تەقییەوە، بەڵام خەسارەتی گیانی نەبووە و چەند ماشین خەسارەتیان لیکەوت.