هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پیرۆزبایی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی سزادانی ئه‌سه‌دوڵڵا ئه‌سه‌دی و هاوکاره‌کانی.

پیرۆزبایی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی سزادانی ئه‌سه‌دوڵڵا ئه‌سه‌دی و هاوکاره‌کانی.

بە خۆشیەوە دادگای ئانتۆرپی بلژیک، پاش دوو ساڵ لێکۆڵینه‌وه‌، سه‌ره‌نجام ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ١٦ی ڕێبه‌ندان به‌رامبه‌ر به‌ ٤ی فێبریه‌ی ٢٠ ٢١، سزای ٢٠  ساڵ زیندانی بۆ گ

بە خۆشیەوە دادگای ئانتۆرپی بلژیک، پاش دوو ساڵ لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌، سه‌‌‌ره‌‌‌نجام ڕۆژی پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ ١٦ی ڕێبه‌‌‌ندان به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ٤ی فێبریه‌‌‌ی ٢٠ ٢١، سزای ٢٠  ساڵ زیندانی بۆ گه‌‌‌وره‌‌‌ دیپلۆماتکاری ڕژیم ئەسەدوڵڵای ئەسەدی بە تاوانی ئەنجامدانی کردەوەی ترۆریستی ده‌‌‌رکرد.
هاوکاتیش هاوکار و داروده‌‌‌‌سته‌‌‌‌کانی دیپلۆماتی ڕژیم، به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانی نەسیمە نەعامی به‌‌‌ ١٨ ساڵ زیندانی، مێهرداد عارفانی بە ١٧ساڵ زیندانی و ئەمیر سەعدوونی بە ١٥ ساڵ زیندانی سزا دران.
ئه‌‌‌سه‌‌‌دوڵڵا ئه‌‌‌سه‌‌‌دی و هاوکارەکانی، قەراریان بوو کۆبونەوەی مانگی پووشپەڕی ١٣٩٧ی ساڵانەی شۆرای میللی مقاومەتی ئێران لە پاریس بکەنە ئامانج کە بە بڕیاری ڕاستەوخۆی ڕێبەرانی ڕژیمی ئێران بووەو، بۆمب و که‌‌‌ره‌‌‌سته‌‌‌کانیان به‌‌‌ جانتای دیپلۆماتکارانیان گواستۆته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ناو خاکی ئوروپا.
لەو کۆبوونەوە به‌‌‌رینه‌‌‌دا خانم مریەمی ڕەجەوی و ئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات و سەدان دیپلۆماتکار و کەسایەتی سیاسی لە سەرانسەری جیهان بەشدار بوون و وتاریان پێشکه‌‌‌ش کرد.
ئەگەر ئەم تەقینەوەیە ڕووی بدایە، زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی به‌‌‌دواوه‌‌‌ ده‌‌‌بوو و سیاسه‌‌‌تمه‌‌‌دارانی ئێرانی و کوردستانی و جیهانی ده‌‌‌بوونه‌‌‌ قوربانی ئه‌‌‌و پیلانه‌‌‌ جینایه‌‌‌تکار و قێزەونه‌‌‌ی ڕژیمی ئاخوندی.
ئه‌‌‌م بڕیاره‌‌‌ی دادگا سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنێکی گه‌‌‌وره‌‌‌ بوو بۆ به‌‌‌ره‌‌‌ی ئازادیخوازان و دژبه‌‌‌رانی ڕژیمی ئاخوندی، چونکه‌‌‌ ساڵانێکە ڕژیمی ئاخوندی له‌‌‌ ڕێگای دیپلۆماتکاره‌‌‌ تروریستیەکانی،کردەوەی تیرۆریستی و کوشتن لە هەموو ووڵاتانی جیهان وبە تایبەتی لە ئوروپا بەڕێوە دەبا، بەڵام ئەمە یەکەم جارە دیپلۆمات ترۆریستێکی ڕژیم لە دادگایەکی ئوروپایی بەو تۆمەتە سزا بدرێت.
سازمانی خەبات بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە لە مێژووی خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵکی و بە تاوانبار ناساندنی ئەسەدوڵڵا ئەسەدی و هاوکارانی، پیرۆزبایی به‌‌‌ بەڕیز مەسعود ڕەجەوی و خانم مریەم ڕەجەوی و شوڕ٠ای میللی مقاومه‌‌‌ت و تێکرای خەباتکارانی ئازادیخواز لە مقاومەتی سەرانسەری پێشکەش دەکات.
به‌‌‌ره‌‌‌و سەرکەوتنی یەکجاری و ڕوخانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و ڕزگاری خەڵکی ئێران و کوردستان.
کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران.
6/2/2021


3 ساڵ و 9 مانگ و 15 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیرۆزبایی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی سزادانی ئه‌سه‌دوڵڵا ئه‌سه‌دی و هاوکاره‌کانی.

پیرۆزبایی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی سزادانی ئه‌سه‌دوڵڵا ئه‌سه‌دی و هاوکاره‌کانی.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران