زیاتر لە 50کەس لە نوێنەری کۆماریەکان، داوایان لە جۆ بایدن کردووە نەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنە ناوکەییەکەی ڕژیمی ئێران.
زیاتر لە 50کەس لە نوێنەری کۆماریەکان، داوایان لە جۆ بایدن کردووە نەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنە ناوکەییەکەی ڕژیمی ئێران.
مایک گارسیا نوێنەری کالیفۆڕنیا، لە ڕاگەێیندراوێکدا کە لە وێبسایتی خۆیدا ڕۆژی پێنج شەممە 16ی ڕێبەندان، بڵاوی کردەوە، باسی لەوە کردووە کە چووەتە پاڵ گرگ مۆرفی نوێنەری کالیفۆڕنیای باکوور و 50نوێنەری دیکەی کۆماری پشتیوانی ئەو داخوازیە.
ناوبراو لەو ڕاگەیێندراوەکەدا نووسیویەتی، بەرجام پشتیوانی لە ئێرانێکی خاوەن گەڵاڵەی ناوکەیی نەکردووە و ڕێکەوتنی ناوکەیی ئێران لە ڕۆژی یەکەمەوە شکست بوو.
گرگ مۆرفیش ڕۆژی پێنج شەممە 14ی ڕێبەندان، ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ 51نوێنەری دیکەی کۆماریەکان، و لە حیزبی دیموکراتەکان نامەیێکیان بۆ جۆ بایدن ناردووە.
تڕامپ، سەرۆک کۆماری پێشوی ئامریکا، لە ساڵی 2018 لەبەرجام هاتووەتە دەرەوە و هەندێک گەمارۆ کە بەپێی ئەوان ڕێکەوتن هەڵگیرابوو، دووبارە گەڕاندنیەوە.
دوا بەدوای ئەوەش ڕژیم لەچەند هەنگاو دا بەڵێنەکانی خۆی لە بەرجام دا پێشێل کرد.