لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانه بە تەقەی ڕاستەوخۆی سپای ترۆریستی پاسداران بریندار بوون.ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕێبەند
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانه بە تەقەی ڕاستەوخۆی سپای ترۆریستی پاسداران بریندار بوون.ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕێبەندان، هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران لە سنووری “نەنۆڕ”ی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەئووف دارینه” بە سەختی بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی بانه گوازراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندان، هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “ئەبووبەکر نادری” و “کامران ئەحمەدی” برینداربوون و لە نەخۆشخانەی “سەلاحەدینی ئەیووبی” شاری بانه چارەسەرییان بۆ کراوە.