پیسبوونی هەوا کە سەرچاوەکەی سووتەمەنی پاشماوەی گیانلەبەری وەکو نەوت و خەڵوزی بەرده، هۆکاری مردنی ٨ملیۆن و ٧٠ ٠ هەزار کەس لە هەموو جیهان لە ساڵی ٢٠ ١٨
پیسبوونی هەوا کە سەرچاوەکەی سووتەمەنی پاشماوەی گیانلەبەری وەکو نەوت و خەڵوزی بەرده، هۆکاری مردنی ٨ملیۆن و ٧٠ ٠ هەزار کەس لە هەموو جیهان لە ساڵی ٢٠ ١٨دا بووە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان لە هەر پێنج مردن یەکیان پەیوەندی بە پیسبوونی هەواوە هەیە.
ئەو وڵاتانەی کە ئەم سووتەمەنیە زیاتر بە کار دێنن زۆرترین ڕێژەی مردنیان هەیە،و لە هەر دە مردن لە ئورووپا و ئامریکا یەکیان بە هۆی پیسبوونی هەواوەیە، و هەروەها لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا، یەک لە سێی مردنەکان پەیوەندی بە سووتەمەنی پاشماوەی گیانلەبەرەکانەوە هەیە.
لە ئامریکای باشوور و ئافریقا مردن بە هۆی پیسبوونی هەوا، لە چاو شوێنەکانی دیکە کەمترە.
بە پێی ئەم لێکۆڵینەوانە سووتەمەنی پاشماوەی گیانلەبەران، زیاتر بەشێوەی مالاریا و بەکارهێنانی ئەو شتانەی کە دووکەڵ دروست دەکەن، قوربانی لێکەوتۆتەوە، و ڕادەی پیسبوونی هەوا پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە نەخۆشی دڵ و تەنانەت چاوەوە هەیە.
ئەگەر ڕادەی سووتەمەنی پاشماوەی گیانلەبەران کەم ببێتەوە، تێچووی ئابووری خەڵکی جیهان نزیک بە ٣ تریلیۆن دولار دادەبەزێ.
ئێران لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین ڕێژەی مردنی بەهۆی پیسبوونی هەواوة هة٠Šة و ساڵانە ٧٥ هەزار کەس دەبنە قوربانی پیسبونی هەوا.