ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕۆژی چوارشەممە 22ی ڕێبەندان، ڕایگەیاند کە لەماوەی حەوتوی ڕابردوو (12بۆ 19)ی ڕێبەندان، ڕێژەی تووشبووان بەکۆڕۆنا لە جیهان
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕۆژی چوارشەممە 22ی ڕێبەندان، ڕایگەیاند کە لەماوەی حەوتوی ڕابردوو (12بۆ 19)ی ڕێبەندان، ڕێژەی تووشبووان بەکۆڕۆنا لە جیهان دا بۆ 17لەسەد و مردن بۆ نزیک 10 لەسەد کەمی کردووە.
هەروەها ئامارەکانی ئەو ناوەندە نێونەتەوەییە، نیشانی دەدات کە لەماوەی چوار حەوتووی کۆتاییدا، ئاماری توشبووان بە نەخۆشی کۆڕۆنا کەمی کردووە.
لەماوەی نێوان یەک تا حەوتی فێوریە، نزیکەی سێ ملیۆن و 153هەزار کەسی نوێی تووشبوو بە نەخۆشی کۆڤید19، لە سەرانسەری جیهان لەلایەن ناوەندە جیهانییەکانەوە ڕاگەیاندراوە کە بە بەراورد بە حەوتوی ڕابردوو، 17لەسەد کەمی کردووە.
هەروەها ئاماری مردن بەهۆی نەخوشی کۆڕۆناوە 10لەسەد کەمی کردووە، کە لە هەموو جیهاندا گەیشتووەتە 88هەزار و369 کەس. بەرچاوترین ڕێژەی دابەزینی ئاماری تووشبوان بەکۆڕۆنا لە ئافریقا(هەتا22لەسەد)، ئورووپا (19لەسەد) و ئامریکای باکوور و باشوور (17لەسەد)تۆمارکراوە.