ڕۆژی پێنج شەممە ۲۳ی ڕێبەندان کۆڵبەرێک بە ناوی ئارام جاتن" خەڵکی کانی سانان سەر بە شاری مەریوان " لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەورامان لە بەرزاییەکانی
ڕۆژی پێنج شەممە ۲۳ی ڕێبەندان کۆڵبەرێک بە ناوی ئارام جاتن" خەڵکی کانی سانان سەر بە شاری مەریوان " لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەورامان لە بەرزاییەکانی شاخی تەتە کەوتە خوارەوە و بەم هۆیەوە گیانی سپاردووە و تەرمی ناو براو ڕەوانە شاری مەریوان کراوە. سالانە بە هۆیی نەبوونی و کار و داهات خەلکی کوردستان بە ناچاری ڕوو لە کۆڵبەری دەکەن کە لەم پێناوەدا هۆی تەقەی راستەوخۆ هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران، مین چێندراوەکانی ڕژێمی ئاخوندی یا بە هۆی کەوتنەخوارەوە و سەرما کۆڵبەران دەبنە قوربانی.