شەممە ڕێکەوتی 25ی ڕێبەندان، بازاڕی گەورەی شاری مەهاباد و باخی میکاییل، ئاگری لێکەوتووە. بە گوێرەی هەواڵەکان، بازاڕی گەورەی (ئەسغەری) لە کاتژمێر دوازدە تا کاتژم
شەممە ڕێکەوتی 25ی ڕێبەندان، بازاڕی گەورەی شاری مەهاباد و باخی میکاییل، ئاگری لێکەوتووە. بە گوێرەی هەواڵەکان، بازاڕی گەورەی (ئەسغەری) لە کاتژمێر دوازدە تا کاتژمێر 3 بەیانی سووتاوە و تائێستا چەندین کەس برینداربوون. ئەم بازاڕە کە پێکهاتووە لە پێنسەد دووکان، یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکانی کوردستانی ئێرانە و خاوەن دووکانەکان بەم ڕووداوە خەسارەتێکی زۆریان لێکەوتووە و باس لەوە دەکەن کەسانێک ئەم باژێڕەیان ئاگرداوە. جێی باسە تائێستا هۆکاری ئەم ئاگر لێکەوتنەوەیە نادیارە.a