بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست خەبات مێدیا کەوتووە، ڕژیمی ئاخوندی بەمەبەستی کۆنترۆڵ کردنی دۆخی ناو شار، بەشێوەیەکی بەرفراوان شاری بانەی میلیتاریزە ک
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست خەبات مێدیا کەوتووە، ڕژیمی ئاخوندی بەمەبەستی کۆنترۆڵ کردنی دۆخی ناو شار، بەشێوەیەکی بەرفراوان شاری بانەی میلیتاریزە کردووە.
جێی باسە لەم ماوەیە دا کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکاران لە لایەن ڕژیمەوە یەک جار زۆر بووە، ئەمەش بۆتە هۆی توڕەیی خەڵک و ڕژیمی ناچار کردووە کە بە مەبەستی پاراستنی ئەمنیەتی خۆیی و کۆنتڕۆڵ کردنی دۆخەکە، کەشێکی ئەمنیەتی لە شاری بانە دروست بکات بە بڵاوکردنەوەی هێزە بەکرێگیراوەکانی لە کوچە و گەڕەکەکانی وەک، هەمزاوا، کەمەربەندی، فەلەکەی شووڕا، مەیدانی جەهاد، و ئەم کەشەش لە سەعاتی 10ی شەو دەست پێدەکات و ناهێڵن خەڵک بە ئاسایی هاتووچۆ بکەن، و هەر سەر پێچییەک بکرێت بێرێزی، لێدان و بەندکردنی هاووڵاتیانی کوردی لێ دەکەوێتەوە.