یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕێژەی منداڵبوون لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ پێنج لە سەد کەمی کردووە.

ڕێژەی منداڵبوون لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ پێنج لە سەد کەمی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، کە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندان، بڵاو کراوەتەوە، ژمارەی منداڵبوون لە مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ بە بەراورد لەگ

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، کە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندان، بڵاو کراوەتەوە، ژمارەی منداڵبوون لە مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ بە بەراورد لەگەڵ ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٨، پێنج لە سەد دابەزیووە.
بە پێی ئەم ئامارە، کۆی ڕێژەی منداڵبوونی تۆمارکراو لە وەرزی بەهاری ساڵی ١٣٩٩، ٢٨٠ هەزار و ٥٦٤ کەس بووەو لە وەرزی هاوین گەیشتووەتە ٣٠ ٠ هەزار و ٥٩ منداڵبوون.
بەڵام هەر بە پێی ئاماری ئەم ناوەندە، لە وەرزی بەهاری ساڵی ١٣٩٨، ٢٩٩هەزار و ٣٨٩منداڵبوون و لە هاوین دا ٣١٥هەزارو ١٦٧منداڵبوون تۆمار کراوە، و خواستی منداڵبوون بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
هەروەها ڕێژەی تۆمارکراوی منداڵبوون لە ساڵی ١٣٩٥ یەک ملیۆن و ٥٢٠ هەزارکەس بووە و ساڵی ١٣٩٨بووەتە یەک ملیۆن و ١١٩هەزار کەس.
ڕێژەی منداڵبوون لە شار و گوندەکان دابەزیوە و ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام ببێ، لە ٣٠ ساڵی داهاتوودا ئێران دەبێتە پیرترین وڵاتی جیهان، و لە هەر ٣کەس یەک کەس پیر دەبێت.
دابەزینی ڕێژەی گەشە سەندنی حەشیمەت یەکێکە لە کێشەکانی دەسەڵاتی ڕژیمی ئێران و بە تایبەتی ڕێبەری ڕژیم (خامنەی).
خامنەیی لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕێبەندان، لە وتارێکدا جارێکیتر لە سەر هاوسەرگیری و منداڵبوون پێداگری کردەوە، و منداڵبوونی وەکوو پێویستی سەرەکیی کۆمەڵگە لە قەڵەمدا، ئەمە لە کاتێکدایە داڕمانی ئابوری و پەرەسەندنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بۆتە هۆی ئەوەی خواستی خەڵک مۆ منداڵبوون تا ڕادەیەکی زۆر دابەزێت.
بەپێی ئاماری فەرمی ناوەندە حکومییەکان، لە ئێستادا سی تا چل لە سەدی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان و بێگومان ئەم ڕێژەیە زیاترە لەو ڕێژەیەی کە بڵاو کراوەتەوە.


3 ساڵ و 7 مانگ و 15 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێژەی منداڵبوون لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ پێنج لە سەد کەمی کردووە.

ڕێژەی منداڵبوون لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ پێنج لە سەد کەمی کردووە.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران