دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بە سەر زارا موحەممەدی، مامۆستای وانەی کوردی سەپاند. ئەم حوکمە بە تۆمەتی پێکهێنانی دەستە و گرووپ
خەبات مێدیا: دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بە سەر زارا موحەممەدی، مامۆستای وانەی کوردی سەپاند. ئەم حوکمە بە تۆمەتی پێکهێنانی دەستە و گرووپ لە دژی ڕژیمی ئێران خراوەتە پاڵ ناوبراو.
زارا موحەممەدی تەمەن ٢٨ساڵ و دانیشتوی شاری سنە، و مامۆستای زمانی کوردی و بەرێوەبەری ئەنجومەنی کلتووری نۆژینە.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی مەی ٢٠ ١٩، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبرا و لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە گیران و بە دانانی بارمتەی ٧٠ ٠ ملیۆنی ئازاد کرا.
ئەنجومەنی نۆژین ئەنجومەنێکی کلتووری و کۆمەڵایەتیە و لە پارێزگای سنە و شارەکانی کامیاران، دێگولان، سەقز و بانە بە شێوەی خۆبەخشانە چالاکی دەکەن.
مستەفا تەیاری دادوەری ڕژیم کە بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەناوبانگە و مافی زۆربەی لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی کورد لە کوردستان پێشێلکردووە، و حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەر زارا محەممەدی دا سەپاندووە.