مامۆستا کوڕی مه‌رحوم قازی شیخ سالح ی بانه له سالێ ١٣٠ ٧ی کۆچی خۆری له شاری بانه له‌دایک بوه.قازی شیخ سالح ئینسانێکی روحانی و مودریس و قازێکی دادپه‌روه‌ر و جێگای رێز و باوه‌ری خه‌لک بووه. مامۆستا شیخ جه‌لال دووهه‌م کورێ قازی شیخ سالح و برای مامۆستای زانا و گه‌وه‌رپیاوی سیاسی کورد و دلسۆزی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان جه‌نابی مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حسێنی یه ، سه‌ره‌تای وانه‌کانی ژیان و فیربوون و زانستی له خزمه‌ت باوکی دا ده‌ست پێده‌کا، پاشان بۆ درێژه‌دان به خوێندن و خزمه‌ت و به‌خشینی عیلم و زانست، روو له ناوچه جوراو جۆره‌کانی کوردستان به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی موکریان ده‌کا.
له‌وێ وێرای خویندن و ته‌دریس له لای جه‌نابی مامۆستا شیێخ عێزه‌دینی برای و زۆر مامۆستای به‌توانا وزانای تری ئایینی، له سه‌ر ده‌ستی مامۆستا مه‌لا باقر له دووڕوه ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێ، پاشان له گه‌ڵ پیاوانی جێگای متمانه ودیاری ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ده‌بێته ئاشنا و پاشان له ده‌ورانی کۆمه‌له‌ی ژێکافدا شانازی ئه‌ندامه‌تی ئه‌م کۆمه‌له‌ی جێگای باوه‌ره‌ی چین و توێژه‌کانی کورده‌واری وه‌رده‌گرێ وله پێناو کوردایه‌تی پاک بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ماف و ئازادیه‌کانی گه‌له‌که‌ی، ده‌که‌وێته مه‌یدانی هه‌وڵ تێکۆشان. مامۆستا پاش وه‌رگرتنی پله و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی. وه‌ک مامۆستا و موده‌ریسیک له شاری بانه له مزگه‌وتی شیخ ساڵح که ده‌کاته مه‌رحومی باوکی مامۆستا. وه‌ک زاناێکی ئاینی و مورده‌رریسێکی شاره‌زا و به‌توانا ، ته‌دریس و ئیرشاد ده‌کاو گه‌لێک مامۆستای به توانا و شاره‌زا پێده‌گه‌ێنێ. مامۆستا وێرای کاری ته‌دریس و ئیرشاد و رێنوێنی ئاینی خه‌ڵک، له ماڵ و مزگه‌وت و حه‌جره‌که‌ی خوێدا، ده‌رسی کوردایه‌تی و شۆڕشگێری به قوتابی و که‌سانی جێگای باوه‌ڕی خۆی ده‌لێ وله‌هه‌مان کاتیش دا وه‌ک ئه‌دیبێک له قڵبی شیعر و ئه‌ده‌بیات دا هه‌ستی کوردایه‌تی وخۆراگری و خه‌باتگێری خۆی و دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌رده‌بڕی و خه‌ڵکی بۆ دژایه‌تی ناعه‌داڵه‌تی و دیکتاتۆری هان ده‌دا و ده‌بێته یه‌کێک له دژمنانی سه‌رسه‌ختی رژیمی گۆڕکروای پاشایه‌تی . پله‌و نفوز و راده‌ی خۆشه‌ویست مامۆستا بۆ خه‌لک به‌راده‌ێک بوو که ده‌سه‌لاتی ره‌شی ساواک، سامی لێده‌کرد و هه‌مێشه وه‌ک سیمبول و سه‌رکرده‌ێکی نه‌یاری خۆیان لێیان ده‌روانی. هه‌ر بۆیه هه‌ر وه‌ک زۆرمان له‌بیرمانه، هه‌ر له گه‌ڵ بیستنی یه‌که‌م زه‌مزه‌مه‌کانی ئازدی و دژایه‌تی ده‌سه‌لای ره‌شی په‌هله‌وی له ئێران‌دا، مامۆستا بوێرانه‌و مه‌ردانه چاکی رێبه‌ری و رێنوێنی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریوی لێ به‌لاداکرد و بوه پێشره‌و و مال و ژیان و هه‌ست و نیستی خۆی له پێناو سه‌رکه‌وتنی راپه‌رین دا، کرده قوربانی. ئه‌وکاتانه‌ی که مامۆستا له ریزی پێشه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریو دا به ده‌نگی دلێر و حه‌ماسی خۆی گه‌لی به‌روه و ئامانج رێبه‌ری ده‌کرد و پنجه‌ی هه‌ره‌شه‌و تۆڵه‌ی به‌ره‌و رووی دژمنانی ماف و ئازادیه‌کانی گه‌لانی ئێران نیشان ده‌دا، شه‌پۆله‌کانی ده‌ریای خرۆشانی جه‌ماوه‌ری زیاتر به تین‌تاوده‌کرد و هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری له دڵی هه‌مواندا به‌هێز تر ده‌کرد!. دوابه‌دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕش . مامۆستا شێخ جه‌لال وه‌ک قافله سالاری راپه‌رین و شۆرش له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان، به سنه‌ی سووری خوێناوی و خۆراگره‌وه که‌وته هه‌ڵسووران و دامه‌زراندنی ناوه‌ند و سه‌ندیکا و ئئیداره‌کردنی ئیدارات و کومیته‌کانی به‌رێوه‌به‌ری کاروباری ژیانی خه‌لک و دامه‌زراندنی ناوه‌ند و باره‌گای پارێژگاری له ده‌ست که‌وته‌کانی راپه‌رین و سه‌ر و ماڵی هاو نیشتمانیان و حه‌للی کێشه‌و و نیزاعی نیوان و چین و تویژه‌کانی خه‌لک.
دوابه‌داوی هاتنه سه‌رکاری خومه‌ینی و دار و ده‌سته‌که‌ی، مامۆستا هه‌ر زۆر زوو ناوه‌رۆک و ماهیه‌تی ره‌شی ئاخوند و ده‌سه‌لاته‌که‌یانی ناسی و له‌گه‌ڵ یه‌که‌م دژایه‌تی رژیم له‌گه‌ل ویست و خواسته ره‌واکانی گه‌لی کورد، مامۆستا دژکرده‌وه‌ی نیشان دا‌و ئه‌وده‌م که به‌ناوی ده‌فته‌ی مامۆستا شێخ عیزه‌دینه‌وه کاری ده‌کرد، هه‌ڵوێستی گرت و له دژی پیلان و به‌رنامه دژی ئینسانیه‌کانی ده‌سه‌لاتی تازه‌ی ئاخوندی که‌وته‌کار.ئه‌وجار وه‌ک شۆڕشگێڕێکی به‌بڕیار و پیشمه‌رگه‌ێکی کوردایه‌تی له پێناو کورد و بزاڤه‌ره‌واکه‌یدا سه‌نگه‌ری گرت و وه‌ک پێشنه‌گ و رێبه‌رێکی سیاسی و پارتیزانی هاته‌مه‌یدان.وه‌ک شه‌یداێکی ئازادی که‌وته پێش هاوبیر و هاوباوه‌رانی وناوچه به‌ناوچه و گوند به‌گوند و شاربه شاری کوردستان گه‌را و خه‌ڵکی بۆ درێژه‌دان به خه‌بات و پیشمه‌رگایه‌تی له دژئ دژمن هاندا .دوابه‌دوای هیرشی رژیمی خومه‌ینی بۆ سه‌ر کوردستان و داسه‌پاندنی شه‌ڕیکی نابه‌رانبه‌ر و نه‌خوازراو به سه‌ر کوردستاندا. له ٥ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٥٩ی کۆچی خۆریدا بۆ درێژه‌دان به خه‌بات له پێناو رزگاری و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه و نیشتمان دا، وێرای هاوباوه‌رانی وه‌ک یه‌که‌م که‌س و سه‌رکرده، سازمانی خه‌باتی دامه‌زراند.مامۆستا زۆر شاره‌زایانه سه‌ره‌رای گیر و گرفت و به‌ربه‌ستی زۆر له لایه‌ن دژمنانی کورد و رێبازی سازمانی خه‌بات. ئه‌م سازمانه‌ی رێبه‌ری کرد . به شێوه‌ێکی وا که له‌ماوه‌ێکی زۆر کورت‌دا سازمان له زۆربه‌ی ناوچه و شاره‌کانی کوردستاندا په‌ره‌ده‌ستێنێ و ده‌سته ده‌سته رۆڵه‌کانی کورده‌وای،بۆ خزمه‌تی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی رووی تێده‌که‌ن.مامۆستا نه‌ک هه‌ر خۆی به‌ڵکوو مال و مندال و تێکرای خیزانی له پێناو رێبازی سازمانی خه‌بات و کوردایه‌تی دا به سه‌رو ماڵ تێکۆشان وفیداکارانه و بوێرانه خزمه‌تیان کرد. به‌شێوه‌ێک که مامۆستا له پێناو سه‌رکه‌وتنی شۆڕش و به‌ئاوات گه‌یشتنی گه‌له‌که‌ی سه‌روه‌ت و سامان و مال و ژیانی ده‌کاته قۆچی قوربانی خه‌بات و شۆڕش و له‌م رێگایه‌دا کوره‌گه‌وره‌و خۆشه‌ویسته‌که‌ی، شه‌هید کاک سه‌ید عه‌بدولکریم حسینی، فه‌رماندی به وه‌ج و پارتیزانی به‌وره‌ی رۆژانی سه‌ختی به‌رخودانی، پیشکه‌ش به باره‌گای خه‌باتی ره‌وای گه‌ل کرد، که دڵنیاین ئیستا له به‌هه‌شتی به‌رین و نه‌براوه‌دا له گه‌ڵ باقی شه‌هیدانمان یه‌کیان گرتوه. مامۆستا وه‌ک زاناێکی شاره‌زا، رێبه‌ر و سه‌رکردێکی لێهاتوی سیاسیی و به‌راوێژ، ئه‌دیبێکی به‌توانا و ره‌وان بێژ ، کوردێکی به هه‌ڵوێست و روناکبیرێکی دووربین ، له پێناو دین و نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌ی دا، به‌وپه‌ڕی شه‌هامه‌ت و ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌ینی خۆی ئه‌دا کرد. مامۆستا نموونه‌ی ئه‌پیاوه به‌رز و به‌رێزانه‌ی مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان بوو. مامۆستای وانه‌ی ئه‌خلاق جوانی و به ویژدانی و نه‌به‌زین و خۆراگری بوو. مامۆستا به کۆچی دوایی خۆی که‌لێنێکی گه‌وری خسته ناو کۆڕی پیاو چاکان و مرۆڤه خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌کان و خه‌مێکی گه‌وره‌ی بۆ ئیێمه په‌یڕه‌وانی رێباز و که‌س و کاره‌کانی به‌جێ هێشت. ئێمه وێرای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی بێ وێنه به‌م بۆنه‌وه، ئه‌و سانازیه‌ش به خۆمان ده‌که‌ین که رۆڵه و قوتابی و په‌یره‌وی ئه‌و مامۆستا گه‌وره و ئه‌و باوکه دڵسۆز‌و ئه‌و مرۆڤه چاک و پاکه بوین و تاسه‌ریش به رێباز و باوه‌ڕه‌که‌ی وه‌فادار ده‌مێنین. گه‌لی کورد به‌گشتی و که‌س و کار و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات به‌تایبه‌تی، دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که تاسه‌ر رێبواری به ئه‌مه‌گ و به‌وه‌فای رێگای بین و بۆ وه‌دی هاتنی ئاوات ئامانجه‌کانی له هیچ هه‌وڵ و تێکۆشانێک کۆتویی نه‌کین. ده‌تۆش ئه‌ی باوکی دڵسۆز، ئه‌ی رێبه‌ری رێباز پیرۆز، ئه‌ی مامۆستای وانه‌ی خه‌بات و به‌رخودان،ئه‌ی ئه‌دیبی قه‌له‌م ره‌نگین.پیاو چاکی ناو کۆڕی پیاوان. تاجی سه‌ر بیل بیله‌ی چاوان.پشت و په‌نای لێقه‌وماوان،سه‌قافله‌ی رێبازی خه‌بات،تێکۆشه‌ری رێگای نه‌جات، ماڵ ئاوا و ئه‌سپه‌رده‌ی خوابی و شادبوون به‌دیداری شه‌هیدانت لێ پیرۆزبێ.