برایت بار، ڕۆژی ٢٣ی رێبەندان، لە ڕاپۆرتێک دا لەپێوەند بە لێکۆڵینەوەی دامەزراوەی ئاڵۆگۆڕی جیهانی، لە بارەی چالاکی چەکدارە ترۆریستیەکانی سەر بە ڕژیمی
برایت بار، ڕۆژی ٢٣ی رێبەندان، لە ڕاپۆرتێک دا لەپێوەند بە لێکۆڵینەوەی دامەزراوەی ئاڵۆگۆڕی جیهانی، لە بارەی چالاکی چەکدارە ترۆریستیەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە نووسی: ڕێکەوتنی ناوکەیی لە ساڵی ٢٠ ١٥ و کەمکردنەوەی گەمارۆکان بە قازانجی ڕژیم، ئەم رێکەوتنە کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆنترۆڵکردنی ئەم چەکدارانە بووە.
برایت بار لە زاری تۆنی بلێر سەرۆک وەزیری پێشوویی ئینگلیس، و دامەزرێنەری دامەزراوەی ئالوگۆڕی جیهانی دەڵێت: پرۆژەی پێکهێنانی چەکدارە ترۆریستەکان، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی بیری دەمارگرژانەی ڕژیمی ئێرانە و بەداخەوە لە ساڵانی دوای بەرجام کردەوەی ترۆریستییان زۆرتر بووە، ئەم چەکدارانە بەشێکن لە ڕایەڵەی ئاژاوەگێڕی ڕژیمی ئێران.