چەکدارانی حوسی بەپێی پیلانەو ئەم ترۆریستانە بڕیارەکانی سپای ترۆریستی پاسداران جێبەجێ دەکەن. هاوپەیمانی عەرەبی کە پشتیوانی دەوڵەتی یەمەنە، لە ڕۆژی شەممە ١٣ی فێو
چەکدارانی حوسی بەپێی پیلانەو ئەم ترۆریستانە بڕیارەکانی سپای ترۆریستی پاسداران جێبەجێ دەکەن. هاوپەیمانی عەرەبی کە پشتیوانی دەوڵەتی یەمەنە، لە ڕۆژی شەممە ١٣ی فێوریە، (٢٥ی ڕێبەندان)هەواڵی لەناوبردنی پەهپادێکیان بڵاو کردەوە کە لە لایەن چەکدارانی حوسی بە ئامانجی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی (ئەبها)نێردرا بوو. هەروەها باسیان لە پووچەڵکردنەوەی هەوڵی ترۆریستی چەکدارانی حوسی کردوە کە بە پشتیوانی ڕژیمی ئێران لە هەوڵی کردەوەی ترۆریستی لە دژی خەڵکی سڤیل و ناوەندە مەدەنییەکاندا بوون.
یەکگرتویی عەرەبی کە پشتیوانی دەوڵەتی یەمەنە، پێنج شەممەی ڕابردوو (٢٣ی ڕێبەندان) لە هەواڵێکدا باسی لەناوبردنی مووشەکی بالستیکی کرد، کە لەلایەن چەکدارانی حوسی بۆ سەر ناوچەی خەمیس مەشیت" هاوێژرابوو.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاڵمان، فەڕانسە و بریتانیا لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی ڕێبەندان، لە ڕاگەێندراوێکی هاوبەشدا هێرشی پەهپادی تەقینەوە بۆسەر فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی (ئەبها) لە باشووری سعوودی لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردویان مەحکوم کرد. لەم ڕاگەێندراوە پێداگری کراوە، ئەم هێرشەی سەر فڕۆکەخانەی (ئەبها) کە حوسییەکانی یەمەن بەرپرسیارەتییان لە ئەستۆ گرتووە، پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکانە.