شەوی دووشەممە 27ی ڕێبەندان، چەند مووشەک ئاڕاستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەولێر کران، و لەو هێرشە مووشەکیەدا ئامریکاییەک کوژراوە و پێنج کەسی مەدەنیش بری
شەوی دووشەممە 27ی ڕێبەندان، چەند مووشەک ئاڕاستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەولێر کران، و لەو هێرشە مووشەکیەدا ئامریکاییەک کوژراوە و پێنج کەسی مەدەنیش بریندار بوون.
لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، ئەمە مەرگبارترین هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر بووە لەنێو ئەو بشێویانەی لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی عێراقی و کوردی لەلایێکەوە، و هێزە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لەلایێکی دیکەوە گەیشتۆتە لووتکە. ڕیچارد گۆڵد بێرگ، بەرپرسی پێشووی شۆرای ئەمنیەتی کۆشکی سپی و کارناسی دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسییەکان، لە پەیامێکی تویتەری لەسەر هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەولێر نووسی:(بایدن پێویستە هەڵوێستی جددی لەسەر هێرشەکەی دوێنێ شەوی هێزە چەکدارەکانی سەربە ڕژیمی ئێران بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا کە بووەتە هۆی کوژرانی هاووڵاتیەکی ئەمریکایی و پێنج کەسی مەدەنی دیکە، بگرێت. ئەمە هێڵی سوور بوو کە لەلایەن دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا ڕاگەێندراوە و کەمتەرخەمی لە وڵامی ئەم هێرشانە دەبێتە هۆکاری کوژرانی زیاتری ئەمریکاییەکان).