شەوی دووشەممە ۱٥ی فێورییەی ۲۰۲۱ ، ترۆریستان و بەکرێگیراوان چەند مووشەکیان بۆ ناو شاری هەولێر هاویشت و جارێکی دیکە دژمنایەتیان بەرانبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستا
شەوی دووشەممە ۱٥ی فێورییەی ۲۰۲۱ ، ترۆریستان و بەکرێگیراوان چەند مووشەکیان بۆ ناو شاری هەولێر هاویشت و جارێکی دیکە دژمنایەتیان بەرانبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دژایەتی لە گەڵ ئازادی و دیموکڕاسی نیشاندایەوە. ئەو هێرشە ترۆریستیەی بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی و چەکدارانی ترۆریست بۆ سەر هەولێرو فڕۆکەخانەی ئەوشارە و پێگەکانی ئەمریکا لە هەولێر، دەرخەری سیاسەتی ڕق و دژمنایەتی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە بەرانبەر بە پڕۆسەی دیموکراسی و ئارامی و ئاوەدانی نیشتمانی گەلی کوردە لە هەرێمی کوردستان. بە پێی زانیاریەکان، ئەو هێرشە موشەکیەی شەوی دووشەممە، لە شێوەی ئەو هێرشە موشەکیانەیە کە بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئێران لە ڕابردودا کردویانەتە سەر سەفارەتی ئەمریکا و بنکە سەربازیەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، هەروەها بە پێی ناونیشانی ئەو تاقمە ترۆریستە کە خۆیان بە (سرایا اولیا٠’ دم) واتە دەستەو گروپ و تۆڵە ئەستێن و خانەوادە و کەس و کاری ئەوکەسانەی خوێنیان ڕژاوە ناساندووە، تۆڵەی قاسم سلێمانی و مەهدی موهەندیس دەکەنەوە. دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە توندی هێرشی ترۆریستی بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر مەحکوم دەکا و داوا لە ئەمریکا و ووڵاتانی هاوپەیمان لە عێراق دەکا هەڵوێستی کاریگەر لە بەرانبەر ئەو هێرشانە بگرنە بەرو ڕێگە لە هەوڵە ترۆریستی و ئاژاوەگێڕیەکانی ڕژیمی ئێران بگرن .
دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
16.02.2021