لە ساڵی ١٩٥٢ ی زایینی، خوێندکارانی شاری (داکا) ی ئەو کاتی رۆژهەڵاتی پاکستان لە پێناو دەستەبەری زمانی دایک، خۆ نیشاندانیان کرد کە لە ئاکامدا دەیان کەسیان لێ کوژر
لە ساڵی ١٩٥٢ ی زایینی، خوێندکارانی شاری (داکا) ی ئەو کاتی رۆژهەڵاتی پاکستان لە پێناو دەستەبەری زمانی دایک، خۆ نیشاندانیان کرد کە لە ئاکامدا دەیان کەسیان لێ کوژرا. لە دوای ساڵانێک مل بە ملێ و پێداگری لەسەر ماف و هەروەها دژبەری ئەم خواستە و هاوکات لەدوای ئەوەی بەنگلادش سەربەخۆیی وەرگرت، لەسەر داوای بەنگلادش لە ساڵی ١٩٩٩ یونسکۆ ٢١ فێوریەی هەر ساڵێکی وەک ڕۆژی زمانی دایک دیاری کرد.ئامانج لە دیاریکردنی ڕۆژێک بەو بۆنەوە، بردنە سەری هۆشیاری و ئاشنابونە بە فرە زمانی و فرە فەرهەنگی، لە جیهاندا کە بەداخەوە تا ئێستاش نەتەوە باڵادەستەکانی حاکم حاشای لێدەکەن. لەگەڵ هەموو کۆسپەکانی سەرەڕێ، دایک و ئافرەتانی کۆمەڵگە ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە پاراستنی زمانی دایک و زیندوویەتیەکەی.
بۆ مانەوەی زمان، هەر نەتەوەیەک پێویستی بە هەوڵ و تێکۆشانی بێوچانە، بۆ مانەوەی و گەشەکردنی زیاتر و مانەوەی ژیاری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ...، ڕێگەکانی مانەوەو گەشەکردن، ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکەران و دیکتاتۆرانەو نا گوتنە بە، ڕەفتاری باڵادەستی نەتەوەیی و هێشتنەوەی زمانی دایکی و کلتورەکەیەتی.دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان لە سەروشیانەوە ڕژیمی ئێران، لەسەر بنەمای دژایەتی کردنی نەتەوە جیاوازەکانی ئێران، بە تایبەت کورد، دەسەڵاتی گرتە دەست و هەتا ئێستاش هەوڵی سڕینەوەی شوناسی نەتەوەیی گەلی کورد دەدات.ڕێگری لە خوێندن بە زمانی دایک و گرتنی مامۆستایانی زمانی کوردی و کەسانی چالاکی فەرهەنگی و کلتوری و نەتەوەیی و سزادانیان و مەحکوم کردنیان، هەر درێژەی هەیە، بەڵام کەسانی نەتەوەیی و بە هەڵوێستی وەک مامۆستا زارای موحەممەدی، زیاتر دێنە مەیدان و نیەتی ڕژیم بەدیارتر دەخەن.بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو پلانانە، چالاکانی فەرهەنگی و زمانەوانی دیکە، بەردەوامن و هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و فێرکردن و پێگەیاندن، وەچە بە وەچە دەچێتە پێش.
ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوان، بە هەستکردن بە بەرپرسیارەتی و ئەرکداریان، لە هەوڵی فێرکردن و پاراستنی زمان و کلتوری نەتەوەیداین و لە بەرانبەر سیاسەتی هەڵاواردن و سڕینەوەی، هەموو هەوڵێک دەخەنە گەڕ و بەهاندانی ژنان و لاوانی کورد بە فێر بوونی نووسین و ئاخافتنی کوردانە ڕێگەی پاراستن و هێشتنەوەی زمانەکەمان هەروا بە زیندوویی وگەشاوەتر و فراوانتر دەکەن...
ئێمە وەک هەردوو ڕێکخراو، ئەم ڕۆژە پیرۆز ڕادەگرین و بەم بۆنەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە تاک بە تاکی نەتەوەکەمان دەکەین.
ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٩