مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی پێشوی ئامریکا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 4ی ڕەشەممە، لە پەیامێکی تویتەری دا نوسی: ئامریکایەکی لاواز و دانوست
مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی پێشوی ئامریکا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 4ی ڕەشەممە، لە پەیامێکی تویتەری دا نوسی: ئامریکایەکی لاواز و دانوستانکار، تەنیا بە بەهێزبوونی ئێران و زیان گەیاندن بە خەڵکی ئامریکا کۆتایی دێت.
ئێمە هاوپەیمانێتیەکی گەورەمان لە وڵاتانی کەنداوی فارس و ئیسراییل پێک هێناوە کە توانیویەتی پاشەکشە بە ڕژیمی ئێران بکات و ڕژیمی ئێران بەرەودواوە ببات، ئامریکا دەبێ لە گەڵ ئەم هاوپەیمانەتییە بەردەوام بێت.
مایک پەمپێئۆ کە لە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری پێشوی ئەمریکا، بەرپرسی ڕێکخراوی زانیاری ناوەندی ئامریکا (سازمان اگلاعات مرکزی امریکا)ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وەزارەتی کاروباری دەرەوە بوو، هەموو هەوڵەکانی خۆی خستبووە گەڕ بۆ سەرکوتی زیاتری ڕژیمی ئێران. هەروەها وەزیری دەرەوەی پێشووی ئامریکا کە یەکێک لە سەرەکیترین مۆرەکانی پێشکەوتنی سیاسەتی فشارەکانی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ دژ بەڕژیمی ئێران بوو، هەندێک مەرجی جیاوازی بۆ کەمکردنەوەی گەمارۆکانی ئامریکا دژ بە ڕژیمی ئێران باس کردبوو کە بەرنامەی مووشەکی، باسی دەستێوەردانی ناوچەیی و ڕاگرتنی یەکجاری بەرنامەی هەستەیی ڕژیمی ئێران بوو.