کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، بەبڵاو کردنەوەی چەند فیلمێک لە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستییەکانی سپای پاسداران لە ماشینی سووتەمەنی بەلووچەکان،ڕایگەیاند
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، بەبڵاو کردنەوەی چەند فیلمێک لە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستییەکانی سپای پاسداران لە ماشینی سووتەمەنی بەلووچەکان،ڕایگەیاند: لانیکەم 10هاووڵاتی بەلووچ بەتەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون. بەپێی ئەم هەواڵە، ڕۆژی دووشەممە 4ی ڕەشەممەی 1399، هێزە ترۆریستییەکانی سپای پاسداران لە سنووری ئاسکان "سەربە پارێزگای سەراوان، تەقەیان لە ماشێنی سووتەمەنی بەلووچەکان کردووە و لە ئاکامدا 10 کەس کوژراون و چەندین کەسی دیکە بریندار بوون. کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ناسنامەی کوژراوانیان بڵاو کردەوە کە بریتین لە: یەحیا گۆنگۆ زەهی، عەبدرلڕەحمان شەهرسان زەهی، عەبدی شەهرسان زەهی، سەلمان شەهرسان زەهی، ڕەحمان بەخش دەهواری، عەبدولوەهاب دامەنی، ئۆنس ساحب زادە، عەبدولغەفوور توتازهی، موحەممەد میربەلووچ زهی، موحەممەد نوسرەت زەهی.
بە پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی بەلووچستان، لە نەخۆشخانەکان کەمی خوێن هەیە و بارودۆخی تەندرووستی زۆربەی برینداران باش نییە و پەیوەندی و ئینتەرنێت لە شاری سەراوان بچراوە. هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە شۆفێری بارهەڵگرە سووتەمەنییەکان لە پێش پاسگای ڕژیم خوازیاری کرانەوەی سنوورەکان و ڕێگەپێدان بوون کە هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران بە یارمەتی هێزی مێرساد" گەماڕۆیان داوون و تەقەیان لێکردوون. بە پێی وتەی شاهیدەکان ژمارەی کوژراوان زیاتر دەبێ.