ڕۆژی دووشەممە 4ی ڕەشەممە ، نێد پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە کۆنفڕانسێکی هەواڵنێریدا لە پەیوەند بەهێرش بۆ سەر ناوچەی سەوز لە بەغداد وه
ڕۆژی دووشەممە 4ی ڕەشەممە ، نێد پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە کۆنفڕانسێکی هەواڵنێریدا لە پەیوەند بەهێرش بۆ سەر ناوچەی سەوز لە بەغداد وهاویشتنی چەندمووشەک، ووتی ئێمە زۆر توڕە و نیگەرانین. هەروەها بۆ ئەو مووشەکانەی چەند ڕۆژ لەوە پێش هاوێژران بۆ هەولێر، ئێمە ڕژیمی ئێران سزادەدەین. ناوبراو هەروەها باسی لەوە کرد کە ئێمە ڕژیمی ئێران بەبەرپرسی ئەو هێرشانە دەزانین کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەربەڕژیم دەکرێنە سەر هەولێر و بنکەو بارەگاکانی ئێمە و هاوپەیمانانمان و لەکاتی خۆیدا وڵامی هەر هێرشێکی ڕژیم و گرووپەچەکدارەکانی دەدەینەوە. و هەروەها بۆ وڵامدانەوەی ئەم هێرشانە ئێمە لەگەڵ عێراق و هاوپیمانانمان ڕێک دەکەوین. هەروەها وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە درێژەدا وتی: کە بەشێوەی گشتی زۆربەی ئەم هێرشانە بەچەکی ڕژیم ئێران بەڕێوە چوون و لەئێستادا لێکۆڵینەوە بەردەوامە