زیاتر لە 40 نوێنەری کۆنگرەی ئامریکا بە پێشکەشکردنی بڕیارنامەیێک تەئکیدیان کردەوە کە پێویستە گەمارۆکانی دەوڵەتی ئامریکا دژ بە ڕژیمی ئێران دەسکاری نە
زیاتر لە 40 نوێنەری کۆنگرەی ئامریکا بە پێشکەشکردنی بڕیارنامەیێک تەئکیدیان کردەوە کە پێویستە گەمارۆکانی دەوڵەتی ئامریکا دژ بە ڕژیمی ئێران دەسکاری نەکرێت و وەکوو خۆی بمێنێتەوە.
هەروەها 46کەس لە نوێنەرانی سەنا و مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا، ڕۆژی پێنج شەممە 7ی ڕەشەممە، بە پێشکەشکردنی بڕیارنامەیێک بەشێوەی فەرمی دژایەتی خۆیان بۆ ئەگەری لابردنی گەمارۆکانی دژ بە ڕژیمی ئێران لەلایەن دەوڵەتی جۆ بایدن ڕاگەیاند. شایەنی باسە، ئەم بڕیارنامەیە بە بەشداربوونی سیناتۆر تام کاتن، نوێنەری ئەیالەتی ئارکانزاس لە سەنا و هەروەها مایک گالانگر، نوێنەری ئەیالەتی ویسکانسین لە مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا ڕێکخراوە و بە واژۆی 44 کەسی دیکە لە ئەندامانی کۆنگرەی ئامریکاش گەیشتووە.