خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان!
خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان!
سپای ترۆریستی پاسداران لە نوێ ترین جینایەتدا، خەڵکی ستەملێکراوی بەلووچ لە شاری سەراوان سەربەپارێزگای بەلووچستان، خستۆتە بەرهێرشی دڕندانەو بە تەقەی ڕاستەوخۆ دەیان کەس لە لاوانی بەلووچی شەهید و زیاتر لە 50کەسیان بریندار کردووە. خەڵکی بەلووچستان یەکێک لە چەوساوەترین نەتەوەکانی ئێرانن کە بە هۆی سیاسەتی دژەمرۆیی، کەوتوونەتە بەر پەلاماری دەسەڵاتی ئاخوندی و لە هەلومەرجێکی نالەباری ئابووریدا دەژین و هیچ چەشنە پێداویستی، کار، بەرهەم و پیشەیان نییە. لە کاتێکدا خەڵکی سەراوان و شارە نزیکەکانی بۆ بژێوی ژیانیان لە ناوچە سنوورییەکان سووتەمەنی دەفرۆشن، لەم چوارچێوەدا هەر تاکێک بۆ بەدەستهێنانی بەرگەی سەوز دەبێت هەشت ملیۆن تمەن پارە بدات بەڵام سپای ترۆریستی پاسداران بە کەندنی چال، (خندق) پێشی بلە کارکردنی خەڵک گرتووە و کە ئەمە چەواشەکارێیکی ڕوونە و ڕووبەڕوویی هەڵوێستیی جددی لەلایەن خەڵک بوونەوە، و لە کۆتاییدا بەکرێگیراوانی ڕژیم دەستییان داوەتە سەرکوتی خەڵک و بە تەقەی ڕاستەوخۆ، خەڵک و لاوانییان کوشتووە و هەر لەو خەندەقانەیان خستووە و تەرمی کوژراوانییان نەداوەتەو بە بنەماڵەکانیان و جینایەتی دیکەیان لەحاست خەڵک خوڵقاندووە. شایانی ئاماژەیە لە ماوەی چل ساڵ دەسەڵاتداری ئاخوندەکان، خەڵکی بەلوچستان لە هەلومەرجی نالەباری ئابووریدا ئەژین و بلووچستان بۆتە هێمای قوربانیدان و ناوچەی لەبیرکراوی ئێران. لەئێستادا بۆ پڕکردنی گیرفانی مافیای ئابووری سپای پاسداران، خوێنی لاوانی بەلووچ بە ناڕەوا ڕژاوە تا بەڵکوو سپای ترۆریستی پاسداران لە قاچاغی کەلوپەل بەردەوام ببێ. سازمان خەباتی کوردستانی ئێران وێڕای هاودەردی و دەربڕینی سەرەخۆشی لەگەڵ خەڵکی خۆڕاگری بەلووچستان و بنەماڵەی قوربانییان، جینایەتی ڕژیمی ئاخوندی بەجددی مەحکووم دەکات. هەروەها وێڕای پشتیوانی لە ڕاپەڕینی بەلووچستان لە بەرانبەر ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی، داوا لە ناوەند و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی دەکەین پشتیوانی خەڵکی ستەملێکراوی بەلووچستان بکەن.
سازمان خەبات کوردستانی ئێران