پێنج ڕۆژ دوای تەقەکردن لە کۆڵبەرانی سووتەمەنی لە سنووری ئاسکان لە نزیک شاری سەراوان، ی بەلووچستان ،بارودۆخی شارەکانی بەلووچستان لە لایەن هێزە ئەمنی
پێنج ڕۆژ دوای تەقەکردن لە کۆڵبەرانی سووتەمەنی لە سنووری ئاسکان لە نزیک شاری سەراوان، ی بەلووچستان ،بارودۆخی شارەکانی بەلووچستان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە خراونەتە ژێر چاودێری و ئینتەرنێت لە زۆربەی ئەم شارانە بڕاوە و هیچ هەواڵێک لە ڕادەی گیراو و بریندار و کوژراوان و هەل و مەرجی ژیانی خەڵک نییە.
عەبدوڵڵا عارف، بەڕێوەبەری کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، لە پێوەندیەک لە گەڵ ڕادیۆ فەردا دا وتی: هەلومەرجێکی ئەمنییەتی لە لایەن هێزە دژی گەلیەکانەوە باڵی بەسەر شارو ناوچەکەدا کێشاوە و بارودۆخەکە زۆر ئاڵۆزە ئەمەش بە هۆی ئەوەوەیە کە هاووڵاتیانی شارەکانی دیکەی سیستان و بەلووچستان بە پیر داواکاری چالاکانی بەلووچ بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەرانی سووتەمەنی و کوژراوانی ئەو ناڕەزایەتیان، مانیان گرتووە و لە زۆربەی شارەکان خەڵک لە بەرانبەر بنکە ئەمنی و ئینتزامیەکان دەستیان داوەتە خۆ پیشاندان و گردبوونەتەوە، و هێزەکانی ڕژیم تەقەیان لە خەڵک کردووە و لە زۆربەی شارەکان خەڵک هێرشیان کردۆتە سەر بنکەکانی پۆلیس و دەستیان بە سەردا گرتوون.