هەواڵدەری بلوومبێرگ و هەواڵنێرێکی پلەبەرزی رۆیتەرز، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەشەممە، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویانە: لە بەڵگە نامەێکی نووسراو دا کە دەست کەوتوو
هەواڵدەری بلوومبێرگ و هەواڵنێرێکی پلەبەرزی رۆیتەرز، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەشەممە، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویانە: لە بەڵگە نامەێکی نووسراو دا کە دەست کەوتووە، ئامریکا داوا لە ئەندامانی شۆڕای بەرزی ئاژانسی نێونەتەوەیی دەکات بۆ فشاری زیاتر لە سەر ڕژیمی ئێران بە مەبەستی جێبەجێکردنی بەڵێنە ناوکەییەکانی و لەم بارەوە بڕیارنامەیەک لە دژی ڕژیمی ئیران پەسەند بکات.
کۆبوونەوەی ئەم شۆڕایە لە حەوتووی داهاتوودا بەڕێوە دەچێت، ئەم شۆڕایە پێشتر لە ٣٠ ی جۆزەردان، یەکەمین بڕیارنامەی لە دژی ڕژیمی ئێران پەسەند کرد، ئەم بڕیارنامەیە کاردانەوەیەک بوو لە دژی ڕژیمی ئێران کە ڕێگەی بە پشکێنەرانی ئاژانس نەداوە تا چاویان بە دوو بەشی ناوکەیی جێگای شک و گومان بکەوێت، و لە کۆتاییدا ڕژیم پاش ئەم بڕیارنامەیە ڕێگەی چاوپێکەوتنی دا.
ئورووپا نیگەرانی خۆی سەبارەت بەوەی کە ڕژیم ڕێگەنادات دامەزراوە ناوکەییەکانی لەلایەن هەیئەتی ئاژانسەوە بپشکێندرێن، دەربڕی و ڕۆژی ٢ی ڕەشەممە، هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە پشکێنەرانی ئاژانس دوو بەشی گوماناوییان دۆزیوەتەوە کە ئاسەواری ئۆرانیۆمی لێیە و ئاژانسی نێونەتەوەیی بە دوای ئەوەوەیە تا دەسەڵاتدارانی ڕژیم بە هۆی وەڵام نەدانەوەیان، لێکۆڵینەوەیان لەم بارەوە لە گەڵدا بکرێ.