وێنەگرێکی بانەیی بووە براوەی باوەڕپێکراوترین فستیڤاڵی هەواڵی وێنەگری جیهان. ڤیستیڤاڵی وێنەی ساڵی دنیا لە ژێر ناوی pictures of the year(poy) کۆنترین فستیڤاڵی وێ
وێنەگرێکی بانەیی بووە براوەی باوەڕپێکراوترین فستیڤاڵی هەواڵی وێنەگری جیهان. ڤیستیڤاڵی وێنەی ساڵی دنیا لە ژێر ناوی pictures of the year(poy) کۆنترین فستیڤاڵی وێنەی هەواڵی دنیایە کە هەموو ساڵێک لە ئامریکا بەڕێوەدەچێت. ئەم فستیڤاڵە کە ئەمساڵ ·٨مین دەورەی بەڕێوەچوو، دوێنێ براوەکانی لە بەشە جیاوازەکان ناساند. ئیبراهیم عەلی پور، توانی لە بەشی ژیانی وەرزشی،خەڵاتی بەرزی ئەم فستیڤاڵە بە دەست بهێنێت. جێگەی باسە کە لە لیستی براوەکانی پێشوی ئەم فستیڤاڵە نێوی وێنەگرانی بەناوبانگ وەکو ئێستڤ مەککۆری، جەیمز نەچڤی و ئێدی ئادامز تێدا بووە.