رێکەوتی 27ی پووشپەر، ئاخوند رۆحانی لە کاتێکدا سەردانی ئوستانی کرماشانی کرد کە ئەسەدوڵا رازانی یەکێک لە دەسەڵاتداران لەو پارێزگایە پێشتر ووتبووی لە کرماشان زیاتر لە 140 هەزار کەس بێکارن و ساڵانە 7 هەزار کەس لەو ئامارە زیاد دەبێ و بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن رژێمەوە بڵاودەکرێنەوە ئەو ئوستانە بە رێژەی 23و 1 دەیەمی درسەد لە پلەی یەکەمی جەدوەلی بێکارانی وەڵاتدا جێگەی گرتووە. بۆیە ئاخوند رۆحانیش بەڵێنەکانی بەو پێی یە رێکخستبوو:
چارەسەری کێشەی بێکاری لەو وەڵاتەدا بە دەست و بازوی خەڵکی بەهێزی ئێمە دەکرێ. دەبێ هەلی کار و ئابووری پەرە پێبدەین، لاوانی ئازیزی ئێمە، لاوانی زانستگایی ئێمە بزانن! رێگەیەک جوێ لە پەرەسەندنی ئابووری بۆ بردنەپێشی وەڵاتمان بەدەستەوە نیە، رێگەیەکمان جوێ لە ئابووری بەرگری نیە، ئێمە هەلومەرج بۆ کار و چالاکی دەبێ برەخسێنین، ئەو کارە بەدەستی خەڵکی ئێران و پشتیوانی خودا دەکرێ.
دیسان وەک هەمیشە باسی گشتی و دیسان بەڵێنی سەر خەرمان، ئیتر لە دوای بەرجام، بەڵێنەکانی بە بەرجامەوە گرێ ناداو بەردەوام گرێ یان دەدا بە "حەول و قوەتی ئیلاهی" و "هێزی خەڵک". لە درێژەدا ئەوندە لە سەر ئەو بەڵینانە رۆیی تا ئەو جێگەی ئەو جەماوەرە کەمەی بە جۆرەها فشار و زۆر هێنرابوونە شوێنی وتاردانی ناوبرا، لە ناڕەزایەتیدا دەستیان دایە شیعاردان بە جۆرێک رۆحانی مەجبوور بوو بێتە جواب و بڵێ بە شیعر و شیعار هیچێک ناگۆڕێ.
هەر چەند ئاخوند رۆحانی دەگاتە باسی موچەی زۆری دەست و پێوەندەکانی، ناڵێ چ پێوەندیەک لە نێوان ئەو دزیانەو بێکاری لاوەکانی وەڵات بەتایبەت لاوەکانی کرماشاندا هەیە، تەنیا هەوڵ دەدات لە بەرامبەر تووڕەیی جەماوەردا خۆی لە باسەکە بشارێتەوەو تاوانەکان بخاتە ئەستۆی باندی بەرامبەر و بڵێ: ئەگەر سەرپێچیەک رووی داوە بەو مانایە نیە کە دزیەکانی پێشتر لە یاد بکەین. ئەگەر بەرێز گەڵێک لێرەو لەوێ دەیانەوێ مەسەلەی فیشی موچەکان درێژە پێبدەن بۆ ئەوەی دزیەکانی پێشتر لە یاد بکرێن، بزانن کە خەڵک لە یادی ناکەن و دەیانەوێ مەسەلەی دزیەکانی رابردوو لە دادگا روون بکرێتەوە. خەڵک دزیە 3 هەزار ملیاردی و 12 هەزار ملیاردیەکان لە بیر ناکەن. ئەمریکا 2 ملیارد دولار پووڵی خەڵکی لەبەر کەمتەر خەمیەکانی پێشتر بریوە. خەڵکی ئێمە ئەو کەکاریانە لە بیرناکەن.
بەڵام ئەوە کێ یە کە نەزانێ، لە سەرکوت و دزینی مافی خەڵکی ئێران، ئەو تاقم و ئەو تاقم بوونی نیەو تێکڕای دەسەڵاتداران تێ یدا بەشدارن، درێژەی ئەو شەڕ و جەنگە تەنیا بۆ چرینی بەشی زیاترە لە سەرمایەی خەڵکی ئێران کە لەم نێوەدا بەشی جەماوەر تەنیا بێکاری و هەژاری و چەوساوەییە.
با ئاخوند رۆحانی هەوڵ بدا بە قسەو بەڵێنەکانی تاوانەکان لە ملی خۆی و تاقمەکەی لابدات، وە سەرپۆش بەسەر دیارەکان کە لاوانی بێکار و دەرچووی زانستگا بەتایبەت لەم پارێزگا سنووریە دا بکێشێ، بەڵام ئایا ئەو بەڵێن و ریاکاریانە دەتوانێ بەر بە تەقینەوەو کڵپەی تووڕەیی جەماوەر و لاوان بەتایبەت بگرێ؟!