زلهێزە ئوروپاییەکان ڕەشنوسی بڕیارنامەیەکیان لە دژی ڕژیمی ئێران داوەتە شۆرای باڵای ئاژانسی نێونەتەوەیی. بریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان بۆ پشتیوانی لە هەڵوێستی ئامریک
زلهێزە ئوروپاییەکان ڕەشنوسی بڕیارنامەیەکیان لە دژی ڕژیمی ئێران داوەتە شۆرای باڵای ئاژانسی نێونەتەوەیی. بریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان بۆ پشتیوانی لە هەڵوێستی ئامریکا بۆ (پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک لە دژی ڕژیمی ئێران ) ڕەشنووسی ئەم بڕیارنامەیان بە ٣٥ نوێنەری ولاتانی ئەندام لەم شۆرایە داوە. لەم بڕیارنامەیە دا کە دەقێکی دراوەتە دەستی هەواڵدەری فەڕانسە و رۆیتەرز، زلهێزە ئوروپاییەکان نیگەرانن لەوەی کە ڕژیمی ئێران لە پێوەند بە دۆزینەوەی ئۆرانیۆم لە دوو بەشی ناوکەیی دا، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە. ئەم سێ وڵاتە بۆ پشتیوانی لە هەڵوێستی ئامریکا، داوایان لە ڕژیم کردووە کۆتایی بە پێشێلکردنی رێکەوتنی ناوکەیی بێنێت.