پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتان پیرۆز بێ.

٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتان پیرۆز بێ.

خەباتکارانی خەباتی یەکسانی خوازی ئافرەتان لە پێناو گەیشتن بە ماف و یازادیە ڕەواکانیان!

ئافرەتانی تێکۆشەر و مافخواز!
خەباتکارانی خەباتی یەکسانی خوازی ئافرەتان لە پێناو گەیشتن بە ماف و ئازادیه‌‌‌ ڕەواکانیان!
رۆژی ٨ی مارس، ١٦ی ڕەشەممەتان لێ پیرۆز بێ.
لە ڕەوتی ڕەوای خەبات بۆ بەدەست هێنانی مافەڕەواکانی مرۆڤ دا، زۆر بۆنە و ڕوداو هەن کە جێگای سەرنج و تێڕامانن و دەبێ بۆ سەقامگیربوون و وەدی هاتنی ئامانج و ئاواتیان، بە هێند بگیرێن و پیرۆز بنرخێندرێن.
٨ی مارس، ڕۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتان، لە ئاکامی خەبات و خوێندانی ئافرەتان لە پێناو بە دەست هێنانی ماف و ئازادیەکانیان دا هاتۆتە ئاراوە . هەر بۆیە جێگای خۆیەتی کە ئەم ڕۆژە بەڕێزەوە یاد بکرێ و وەک دەستکەوتێکی گرینگی مرۆڤایەتی لە پێناو بەرابەری مافی ئافرەت و پیاو دا ڕێزی لێبگیردرێ. ئەگەرچی هەل و مەرجی ئافرەتان و گەیشتنی ئەو ڕەگەزە لە کۆمەڵگا پێشکەوتووەکانی جیهان دا دوای زۆر سەختی و هەوراز و نشێو و هەوڵ و خەباتی خوێناوی تا ڕادەێکی بەرچاو جێگای ڕەزامەندی ئافرەتانە و ئەم ڕەگەزە لە ڕەهەندە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی بەڕێوەبەری دا ، دەوری بەرچاو دەگێڕن ، بەڵام لە کۆمەڵگا داخراو و دواکەوتوەکانی وەڵاتانی جیهانی سێهەم دا، بە تایبەت ئەو وڵاتانەی سیتەمی دیکتاتۆری و دژی خەڵکی جڵەوی دەسەڵاتیان بەدەستە، ئافرەتان بەگشتی نەک لە ماف و ئازادیە مرۆڤایەتیەکان بێ بەشن، بڵکو وەک کەرەستەو موڵکی تایبەتی ڕەگه‌‌‌زی بەرابەریان ، دێنە ئەژمار و مامەڵه‌‌‌یان لەگەڵدا دەکرێ و لە هیچ کام لە بەرنامە و پڕۆژەکانی بەڕێوەبەری، پەروەردە، زانستی ، دادوەری دا دەور و توانایان بەهێند ناگێرێ و ڕێدەستیان پێنادرێ تا وەک ڕەگەزی بەرانبەریان ئەرک و بەرپرسیارەتی وەرگرن و لە بەرەو پێشکه‌‌‌وتنی کۆمەڵگاکەیاندا جێ پەنجەیان دیاربێ. هەرئەوەش وای کردوە کە ئەو کۆمەڵگایانە لە زۆر بواردا لە جغزی دواکەوتوویی و پێشنەکەوتن و هەژاری و ژێردەستەیی و چاولەدەستی دەسەڵاتە پاوانخواز و خاوەن دەسەڵاتە ئابووری و سەربازی و ته‌‌‌کنۆلۆژی دا بمێننەوە. لە کۆمەڵگای ژێردەستی ڕژیمی ئاخوندی لە ئێراندا، سەرەڕای ئەوەی هەموو چین و توێژی نەتەوە جۆراوجورەکان لەم وڵاتەدا لە مافە نەتەوایەتی و نیشتمانیەکانیان بێ بەشن تەنانەت لە چۆنیەتتی بەڕێوەبردنی ژیانی تاکە کەسیش دا بێ ده‌‌‌سەڵاتن. ئافرەتان بە چەند قات ماف پێشێلکراوتر و ژێر دەستەترن.
گەلی ئێمە گەلی کورد لە کوردستاندا، سەرەڕای گەلێک کەند و کۆسپ و دار و لەلەی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی هێندراو و داسەپاوی دوور لە فەرهەنگ و کلتوری نەتەوایەتیمان، بە هۆی شوێندانەری ئەو داب و نەریت و کلتورەوە، فەرهەنگی پیاو سالاری لە کۆمەڵگاکەماندا برەوی پەیداکردوە و بە شێوەێکی بەرچاو هژمونی خۆی بە سەر کۆمەڵگاکەماندا کێشاوە.

بەڵام لە هەمان کات دا ئافرەتی کورد زیاتر لە ئافرەتانی نەتەوەکانی وڵاتانێک که‌‌‌ دەست ئاواڵاتر و بەرچاو تر بوون، لە بەڕێوە بردنی ئەرک و پێداویستیەکانی ژیانی خێزانی، لە خەباتی ڕەوای ڕزگاری و گەیشتن بە مافە نەتەوایەتی و نیشتمانی نەتەوەکەماندا، هێندەی کە پشتیوانی ڕەگەزی بەرانبەریان بوون، بەو ئەندازەش لە بەڕێوەبرنی ئەو خەبات و فیداکاریانەدا بەکردەوە بەشدار بوون.

 مێژووی خەباتی خوێناوی گەلەکەمان پڕە لە باس و خواسی ئافرەتانی وا کە نەک هەر بەشداری خەبات و تێکۆشان بوون،  به‌‌‌ڵکو لە زۆر قۆناغ و هەل و مەرج دا، ڕێبەر و بەڕێوەبەری بزوتنەوە ڕەوا و یەک لە دوای یەکەکانی نەتەوەکامان بوون. لە شۆڕش و خەباتی ئەم قۆناغەی نەتەوەکەماندا بەشداری ژنان لەو بزاڤە ڕەوایەدا ئەگەر لە پیاوان زیاتر نەبێ کەمتر نیە.

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستا بە بەردەوامی ئافرەتان لە بەرەو پێش بردنی سازماندا دەوری بەرچاویا هەبووە و لە هیچ فیداکاری و هەوڵ و تێکۆشانێک لە ئۆرگان و ناوەندەکانی سازماندا، نەک کۆتاییان نەکردوە بەڵکو لەو پێناوەدا گیانیان فیداکردوە و شەهید بوون ،کە نموونەی ئەو فیداکاری و گیان بەخشینانەی ئافرەتان، لە سازمانی خەبات دا، شەهیدان مریەم فەرەجی و مریەم قادری ( گوڵەباغ) ە، هەزاران سڵاو لە گیانی پاکیان بێت.سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە سەر بنەمای باوەڕبوون بە مافی بەرابەری هەر دوو رەگەزی ئافرەت و پیاو لە کۆمەڵگا دا، پێی وایە کە قۆناغەکانی پێگەیشتن و هەڵدان و پێشکەوتنی کۆمەڵگای کوردی بە بێ بەشداری ئافرەتان شان بە شانی پیاوان ناگەنە هیچ ئامانجێک و ئەو کۆمەڵگایە لە جغزی سەرنەکەوتن و دواکەوتویی دا دەخولێتەوە و مەلی بەختەوەری نەتەوایەتمان بە تەنیا باڵێک ناتوانی بەرەو لوتکەی مرۆڤایەتی بفڕێ.

هەر بۆیە لە سەر ئەو تێڕامان و باوەڕە پێشکەوتنخوازەی خۆی، سازمانی خەبات بەر لە ١٨ ساڵ بۆ دەمەزراندنی ناوەند و رێکخراوێک ، به‌‌‌ناوی "ڕێکخراوی ئافره‌‌‌تانی خه‌‌‌باتی کوردستان"  هه‌‌‌وڵی دا، تا لەو دا ئافرەتان لە پێناو بە دەست هێنانی ماف و ئازادیەکانیان خۆ رێک بخەن و هەوڵ و تواناکانیان بخەنە کار،  بە هیمەتی ئافرەتانی ماندوویی نەناس، سەرەڕای  ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیاریەتیە سازمانیەکانیان، ئەم رێکخراوەیان بە شێوەێک بەڕێوه‌‌‌وە بەرن کە لە ئێستا دا وەک رێکخراوێکی داکۆکی کار لە ماف و ئازادیەکانی ئافرەتان خاوەن بەرنامە و پڕۆژەی شیاوی خۆیەتی و وەک ئەندامێکی چالاک و خاوەن بڕیار و خاوەن هەڵوێست، ئەندامی ناوەندی ئافرەتانی رۆژهەڵاتی کوردستانە. سەرەڕای بوونی ئەو ڕێکخراوە لە هەلومەرجی ئێستاش دا ئافرەتان بە ڕێژەی زۆر بەرچاو لە ڕیزەکانی سازمان دا چ وەک ئەندام و کادر و پێشمەرگە و چ وەک ڕێبەرایەتی سازمان دیار و بەر چاون و ئەم ڕێژەیەش ئەو هیوایە لە دڵ و هزرماندا بە هێزدەکات کە سازمانەکەمان بە بێ لە بەرچاوگرتنی جیاوازی ڕەگەزی، بۆتە چەتر و ماڵێک تا ئافرەتان لەو دا هێز و توانا و لێهاتوییەکانیان نیشان بدەن و دیواری نا ڕێکی جیاوازی ڕەگەزی ژن و پیاو بڕۆخێنن و لە سەر وێرانەی کۆختەی بێ دارو پەردووی پیاو سلاری و ژێردەستەیی خۆیان، کۆشکی باڵابەرزی بەرابەری و یەکسانی و بەختەوەری مڕۆڤایەتی بە بێ جیاوازی ڕەگەزی بونیاد بنێن.
وەک سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ئەم ڕۆژە پیرۆز و مێژووییەوە، وێڕای پیرۆزبایی لە تێکڕای ئافرەتانی جیهان بە گشتی و ئافرەتانی کورد بەتایبەتی، پشتیوانی خۆمان بۆ خەبات و تێکۆشانی ئافرەتان لە پێناو گەیشتن بە ماف و ئازادیەکانیان دەردەبڕێنەوە و داوا لە خانمانی تێکۆشەر و مافخوازی ڕێزەکانی سازمانی خەبات و ئەندامانی ڕێکخراوی ئافرەتای خەباتی کوردستان دەکەین کە لە پێناو گەیشتن بە ئاوات و ئامانجە پیرۆزیەکانیان کۆڵنەدەرانە دڕێژەبە خەباتی ڕەوایان بدەن. پیرۆز بێ ٨ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتان.

کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.
٧ی مارسی ٢٠ ٢١

 


3 ساڵ و 8 مانگ و 14 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتان پیرۆز بێ.

٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتان پیرۆز بێ.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران