لاوێکی سەردەشتی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
لاوێکی خەڵکی شارەدێی نەلاسی سەردەشت بە هۆی کێشەی خێزانی دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کورپا، لە ئاوایی " هەڵوێ"ی شارەدێی نەلاس لاوێکی کورد بە ناوی محەممەد عەدڵی تەمەن ٢٧ ساڵ دەستی داوەتە خۆکوژی. سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە، ئەو لاوە کوردە باوکی منداڵێک بووە و بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە. باوکی ئەو لاوە کوردەش بە ناوی عەلی بە تاوانی کوشتنی کەسێک، لەبەندیخانەی ورمێ لەدەستبەسەری دایە. جێگەی باسە کە، ئامار و هەواڵی خۆکووژیی، بێکاریی و چەندین قەیرانی دیکە لەکوردستان و ئێران لەهەڵکشان دایە.
یادی هونەرمەند "ئەرسەلان قانع زادە" لەمەهاباد کرایەوە
رێوڕەسمێکی تایبەت بۆ یاد و بیرئانینی کۆچی دوایی ئەرسەلان قانع زادە ئەو هونەرمەندە کوردەی شاری مەهاباد بەڕێوە چوو. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لەشاری مەهاباد بە بەشداریی هونەرمەندان و چەندین گرووپی موزیک یادی ژەنیارێکی "تمبک" کرایەوە و رێز لەکار و بەرهەمەکانی گیرا. لەو رێوڕەسمەدا گرووپی وەفایی، موکریان، شەونەم، هەروەها چەندین کەسایەتی ئەدەبیی و فەرهەنگی کورد بەشدار بوون. ئەرسەلان قانع زادە ژەنیاری ناسراوی خەڵکی شاری مەهاباد رێکەوتی ٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ لەرێگەی نێوان تاران ــ کەرەج بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.قانع زادە یەکێک لەهونەرمەندانی ناسراوی شاری مەهاباد بوو و لەساڵی ٨٩ وە بە ئەندامیەتی ئۆرکێسترای فیلارمونیکی موکریان وەرگیرابوو.
منداڵێکی کوردی خەڵکی سەردەشت لە رووباری زابدا خنکا
کچێکی حه‌وت ساڵانی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت له کاتی مه‌له‌کردن له ڕووباری زاب گیانی خۆی له‌ده‌ست دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی له هاوێری گو‌ندی "کانی گوێز" هه‌ڵکه‌وتوو له شاری سه‌رده‌شت کچێکی حه‌وت ساڵان له په‌راوێزی ئه‌م ڕووباره سه‌رقاڵی یاری کردن ده‌بێت که به‌هۆی نه‌زانینی مه‌له، گیانی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. ڕه‌حمان ئەمینی بەرپرسی ئیدارەی ئاورکۆژێنەوەی سەردەشت رایگەیاند، هێزه‌کانی فریاکه‌وتن ته‌رمی کچه خنکاوه‌که پاش تێپه‌ڕبوونی کاتژمێرێک، ده‌دۆزنه‌وه و ته‌رمه‌که‌ی ده‌ده‌نه‌وه ده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی. جێگەی باسە کە، له مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ گه‌نجێکی خه‌ڵکی شاری بانه له پارێزگای کوردستان و گه‌نجێکی 22 ساڵان خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت له ڕووباری زاب له سه‌رده‌شت خنکان و گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا. ڕووباری زاب یه‌کێک له ڕووباره‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایه که له زاگرۆسه‌وه ده‌ستپێده‌کات و له شاری پیرانشار به‌ره‌و سه‌رده‌شت ده‌ڕوات و پاشان به‌ره‌و ڕۆژئاوا ده‌ڕوات و له ناو خاکی عێراقدا ده‌چێته ناو ڕووباری دیجله.
ڕووداوی هاوتوچوو لە جادەی سنە مەریوان 7 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه
پێکادانی ئۆتۆمبێلی جۆری پژۆ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری په‌یکان له جاده‌ی سنه - مه‌ریوان له نێزیکی گو‌ندی سۆفیانی سه‌ر به شاری سنه 2 کوژراو و 5 برینداری لێکه‌وته‌وه. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ڕابردوو (هه‌ینی 30ی گه‌لاوێژ) پێکادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ 405 له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری په‌یکان له جاده‌ی سنه - مه‌ریوان نێزیک به گو‌ندی سۆفیان له 10 کیلۆمه‌تری شاری سنه رووی داوە کە لە ئاکامدا دوو که‌س (ژن و مێردیک) موسافیری په‌یکانه‌که کورژان و شه‌ش که‌سی دیکه‌ش برینداربوونه که بریندارانی ئه‌م ڕووداوه له لایه‌ن هێزه‌کانی فریاکه‌وتنی پزیشکییه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و کوژراوه‌کانیش ره‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری کراون.
دادگای میسر سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ رێبەری ئیخوان موسلیمین دەرکرد
رۆژی شەممە 31ی گەلاویژی 1394، دادگایەکی میسر سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر رابەری ئیخوان موسلیمینی میسردا سەپاند. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەهۆی ئەو رووداوە تووندوتیژیانەی دوای بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی ئیخوان موسلیمین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە روویاندا‌و لە ئاکامدا سەدان کەس کوژران و برینداربوون، دادگایەکی میسری سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر محەمەد بەدیع رابەری ئیخوان موسلیمینی میسریدا سەپاند. بەهۆی مانگرتنی ئەندامان و لایەنگرانی ئیخوان موسلیمین لەبەردەم مزگەوتی رابیعە عەدەویە لە باکووری رۆژهەڵاتی قاهیرە لە نێو دەزگاکانی راگەیاندن ئەو کەیسە بە (کردەوەکانی رابیعە) ناسراوە، کە لە ئابی 2013 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەی پێکراو بەهۆیەوە کوژران و برینداربوونی سەدان خۆپیشاندەرو 8 پۆلیسی لێکەوتەوە.
دراندنی عەکسی خامنەیی لە خۆپیشاندانەکانی بەغداد
خۆپیشاندەران لە پایتەختی عێراق عەکسی عەلی خامنەیی رێبەری رژێمی ئاخوندییان دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵ!دەرییەکان، ماوەێکە خەڵکی نارازی عێراق بە تایبەت لە بەغداد لەمەر ناعەداڵەتی کۆمەڵایەتی و بوونی گەندەڵی لە دام و دەزگاکانی ئەو وڵاتە دەستیان داوەتە خۆپیشاندان و خوازیاری چاکسازین لە لایەن دەوڵەتی ئەو وڵاتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی هەینی 30ی گەلاوێژی 1394، خەڵکی نارازی لە شارەکانی بەغداد، بەسرە، ناسریە، عەمارە، دیوانیە، سەماوە و... هتد بە مەبەستی گۆرانکاری و چاکسازی رژانە شەقامەکان و داوایان لە دەوڵەت کرد کە بەرپرسە فاسد و گەندەڵەکان مۆحاکمە و سزا بدات. جێگەی باسە کە لە خۆپیشاندانەکانی بەغداد رەسمی خامنەیی لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە دراوە.
ئەمریکا گەمارۆ نەوتییەکەی رژێمی درێژ کردەوە
سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەمارۆ یەک لایەنەکانی ئەو وڵاتەی بۆ کرینی نەوتی رژێمی ئاخوندی درێژ کردەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، باراک ئۆباما گەمارۆ نەوتییەکانی ئەو وڵاتەی دژبە رژێمی ئاخوندی بە تایبەت بەربەست دانان لە بەردەم شیرکەتە نەوتییەکان و کرینی نەوتی خاو لەو وڵاتەی درێژ کردەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، پرۆژەی دابین کردنی ئێنرژی پاکستان لە گازی سرووشتی رژێمی ئاخوندی دەچێنە ژێر کاریگەری ئەو گەمارۆیانەوە. جێگەی باسە کە ئۆباما رایگەیاند، راپۆرتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێنرژی ئەمریکا لە رێکەوتی 30 ئاوریلی رابردوو، بارودۆخی ئابووری جیهان، زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە لایەن هێندێک لە وڵاتانەوە ئەو ئیزنەی پێ دەدەن کە گەمارۆ نەوتییەکانی سەر رژێمی ئاخوندی درێژ بکاتەوە.