پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەڕێوەچوونی شەشەمین پلینۆمی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی شەشەمین پلینۆمی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

رۆژانی شەممە و یەک شەممە رێکەوتی 2021/2/27/28 بەرامبەر بە 1399/12/9/10 بە ئامادەبوونی سکرتێری گشتی و زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی لە بنکەی ناوەندی

رۆژانی شەممە و یەک شەممە رێکەوتی 2021/2/27/28 بەرامبەر بە 1399/12/9/10 بە ئامادەبوونی سکرتێری گشتی و زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەبات، شەشەمین پلینۆمی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەرێوە چوو.
سەرەتای کاری پلینۆم بە دەقیقەیێک وێستان و فاتیحایێک بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدان و ڕۆحی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی، دامەزرێنەری سازمان دەستی پێکرد، و پاشان بەرێز کاک بابەشێخ حوسێنی سکرتیری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان، ڕاپۆرتی سیاسی و تەشکیلاتی خۆی بۆ پلینۆمی شەشەم پێشکەش کرد.
ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی، شیکردنەوە و باسێکی تێر و تەسەل لەسەر دوایین ئاڵوگۆر و پێشهات و ڕووداوەکانی جیهانی، ناوچەیی و کوردستان و ئێران و بزووتنەوەی رزگاریخوازانە، و سازمانی خەبات ی کوردستانی، لە خۆ گرتبوو، لەسەر هەر کام لەو تەوەرانە دید و بۆچوون و خوێندنەوەی خۆی پێشکەش بە پلینۆمی شەشەم کرد.
سکرتێری گشتی، ڕاپۆرتەکەی بە باسی جیهان و هەڵوێست و سیاسەتی جیاواز لە پێوەندی نێوان ووڵاتان و بە تایبەت لە پێوەندی نێوان ووڵاتانی خاوەن هێزی جیهان دەست پێکرد و لەو پێوەندییەدا، هەرکام لەو تەوەرانەی شیکردەوە:
1.پێوەندی ڕوسیەو ئەمریکا لەئێستادا
2.پێوەندی حکومەتی چین و حکومەتی نوێی ئەمریکا
3. ئەمریکاو ئوروپا پێوەندیەکانیان
4.ناکۆکی سیاسی ناوخۆیی لە ئەمریکا
5. نەخۆشی کۆڕۆناو زیانەکانی
خاڵی جیگەی سەرەنج لەکۆی تەوەرەکان گۆڕانکاریی لە دەوڵەتی سیاسی ئەمریکا و هاتنە سەرکاری جۆ بایدن و کۆتایی هاتن بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ بوو کە بەرێزیان پێی وابوو لە دەورانی سەرۆکایەتی بایدن گۆرانکاری بەرچاو لەهەڵوێست و سیاسەتی ئەمریکا ڕوو بە جیهان و وەڵاتانی تر وەدی دێ .
لە ڕاپۆرتی سکرتیری گشتی دا لە باسی ڕۆژهەلاتی ناوەراست، کێشەی نێوان فەڵەستین و ئیسراییل هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و دەوری دەوڵەتی بایدن و هەروەها دەستێوەردانەکانی رژیمی ئاخوندی تاوتوێ کرا، هەروەها لەدرێژەی ئەو باسە نزیکی ئیسراییل و ووڵاتانی عەرەب زیاتر شیکرایەوە و گریمانەی پەرەسەندنی ئەو پێوەندییانە کرا.
لە بەشی ڕۆژهەلاتی ناوین باسی ئەوە کرا کە حکومەتی بایدن کەمتر گرینگی بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەدا و ئاشکرا کردنی نهێنیەکانی ناو پەروەندەی رۆژنامە نووسی سعودی خاشقچی کە لە سەفارەتی عەرەبستان لە تورکیە کوژرا. کێشەی حکومەتی بایدن لە گەڵ وەلیعەهدی سعودی لە لایەک بۆ تۆڵە کردنەوە لە ناوبراوە لە پێوەند بە پشتیوانی لە دۆناڵد ترامپ.
ئەگەر حکومەتی ئێستای ئەمریکا سیاسەتەکانی لە حاست خاوەرمیانە بەو شێوەی ئەم چەند مانگەی سەرەتایی دا بێ، بێگومان زیاتر دەبێتە هۆی نزیکی ووڵاتانی عەرەب و ئیسراییل، بە تایبەت کە هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر زۆربەی ووڵاتانی عەرەب نکۆڵی لێنەکراوە. لە لایەکی تر بەردەوامی حزوری هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و سوریە، ووڵاتانی عەرەب و ئەفغانستان، شیکردنەوەی لەسەر کرا.
هەر لەدرێژەی ئەو تەوەرە باسی تورکیەو دەوری سەربازی، ئابوری و سیاسی لە ناوچەکەدا کرا. حزوری تورکیا لە ووڵاتی لیبی لە قەتەر و هەوڵەکانی بۆ زیاتر پەل هاویشتن لە ناوچەکەدا و باسی کێشەکانی لەگەڵ ئەمریکا، هێرش بۆ سەر چیای گارە، نەبوونی ئازادی و دیموکراسی و هەوڵی تەواو بۆ سەرکوتکردنی گەلی کورد لە کوردستانی تورکیە، ئەو تەوەرانە بوون کە قسەی لەسەر کرا.
لە باسی سوریا دا ئاماژە بەوە کرا کە ئەو وەڵاتە ووڵاتێکی شێواوە و چەندین دەسەڵات و بڕیاردەر هەیە و جیاواز لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ڕژیمی ئێران و حیزبوڵڵا، چەکدارانی عێراقی بەکرێگیراوی رژیمی ئێران،ئەمریکا و تورکیە و ڕوسیە هەر کام لە ناوچەو مەڵبەندێک خاوەن دەسەڵاتن. کێشەو ناکۆکی لەو ووڵاتە چارەسەر نابێ تا حکومەتی بەشار بەردەوام بێ لە سەرکوت و ویست و داواکانی خەڵک پێشێل بکات و درێژە بە حوکمرانی دیکتاتۆری بدات، کێشەو ئالۆزی و دەستوەردانی ووڵاتان لە سوریە کۆتایی پێ نایەت. سەبارەت بەگەلی کورد لەو بەشەی کوردستان، وترا پێویستە کورد یەک هەڵوێست بێ و بەتایبەت بەڕێوەبەری خۆسەر دوور لە بەرنامەو سیاسەتێک کار بکا کە زیان بە پێگەی نەگەێنێ و پشتیوانی ئەمریکاو ووڵاتانی ئوروپایی لە دەست نەدەن .
لە پێوەند بە هەلومەرجی عێراق، باسی لە بەردەوامی لایەنەکانی لایەنگری رژیمی ئێران کرد و جۆرێک لە پاشگەزبوونەوە لە بەشێک لەو سیاسەتە ڕادیکاڵانەی هێندێک لایەن، لە بەر ئەو مەترسیانەی هەستی پێ دەکەن، وەک هاتنی حکومەتی نوێی ئەمریکاو ئەگەری گۆڕ٠انی سیاسەتی لە حاست عێراق، و ترسی لایەنە شیعەکان لە ئەگەری نەمانی پشتیوانی ئەمریکاو ژمارەیەک لە ووڵاتانی عەرەب لە حکومەتی ئێستای عێراق. هەروەها وترا هەلومەرجی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاڵوگۆری ئەرێنی بە سەردا هاتووە.
لە درێژەی راپۆرتی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، دۆخی ئێران و ڕژیمی ئێران هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و لە گرینگترین تەوەرەکانی ئەو بەشە ئاماژە بە بەرنامە مەترسیدارەکانی رژیم کرا، باس لە چەند پێشێلکاری لە لایەن ڕژیم لە پێوەند بە گەڵاڵەی ناوکەیی کرا کە بۆتە هۆی نیگەرانی ووڵاتانی جیهان بە تایبەت ووڵاتانی ڕۆژئاوایی(غەربی) گەڵاڵەی ناوکەیی ڕژیم وەک لە ڕابردودا کێشەێکی گەورەی جیهانی بووە لە ئێستادا زیاتر ئاڵۆزو پرمەترسیدار بووەو بۆتە گرێ کوێرە. پاڵاوتە کردنی ئۆرانیوم کە 14 لە سەد زیاترە لەو ڕێژەیەی ئاژانس ڕێگەی پێداوە، هەروەها ڕێگە گرتن لە کارو چالاکی چاودێرانی ئاژانس لە ئێران و قسەکانی ئاخوند محمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ڕژیم کە لە وتووێژێکدا ووتی ئەگەر فشاری زۆرمان بۆ بهێندرێ و ناچارمان بکەن لەوانەیە بۆمبی ئەتۆم دروست بکەین.
1.باسی هەڵوێستی باڵەکانی ڕژیم
2.باسی بڕیاری مەجلیسی ڕژیم سەربارەت بە کۆتایی هێنان
3.بەردەوامی ئابڵوقەکان
4.بەردەوامی ناڕەزایەتیەکان و بە تایبەت ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییە لە بەلوچستان....................هتد
ئەو تەوەرانە بوو کە بە تێرو تەسەلی شیکردنەوەی بۆ کرا و بە لەبەرچاوگرتنی سەرجەمی ئەو قەیرانە چارەسەرنەکراوانە، دۆخی ئێستای دەسەڵاتی ئاخوندی بە لەرزۆک زاندار و هەر لەو باسە دا زەرورەت و گرینگی یەکریزی گەلانی ئێران وەبیر هێندرایەوە و هاوپەیمانەتی سازمانی خەبات و سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران بە گرینگ و بەردەوامی و پەرەدان بەو جۆرە هاوکارییانە بە زامنی زاڵ بوون بە سەر دیکتاتۆری ئاخوندان لێکدرایەوە.
سکرتیری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە هەل و مەرجی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی وتی: بە داخەوە جوڵانەوەی کورد لە کوردستانی ئێران لە ماوەی پلۆنۆمی پێنجەم تا ئێستا، ئاڵوگۆڕی ئەرێنی بە خۆوە نەبینیوە، نەبوونی سیاسەت و بەرنامەی هاوبەش لە نێوان هێزە سیاسیەکان و مانەوە لە چوارچێوەی سیاسەت و دروشم و بیرکردنەوەی ناپێویست و هێندێک جار ناڕوون، بۆ نمونە مەوزوعی وتووێژ لە گەڵ ڕژیم،خۆبینی و یەکتر نەخوێندنەوە و هەر لایەن بۆ خۆی بە جودا سیاسەت دەکا. هەروەها زەرورەتی هاوپەیمانەتیەکی واتاداری هێزە دیارەکانی ناو جوڵانەوەی رزگاریخوازانە، بیر هێندرایەوە.
لە باسی دۆخی ناوخوی کوردستان، کێشەکانی گرانی،بێکاری،کێشەی کۆمەڵایەتی،فەساد، شیکرانەوە و ئاماژە بە گرتنی دەوڵەمەندەکانی کوردستان، سیاسەتی فرت و فێڵی دەسەڵات و گرتن و ڕاوەدونانی چالاکوانانی مەدەنی کوردستان کرا. هەر لەو بەشەدا،سەرکوتی بێ بەزەییانەی جەماوەر لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئاخوندی، نەبوونی هاودەنگی لایەنە سیاسیەکان، نەبوونی چالاکی و شەڕی پێشمەرگە لە بەرانبەر دژمن و نەبونی ڕیبەرایەتێک بۆ هاندان و ڕێکخستنی ناڕەزایەتیەکانی جەماوەر، وەک کۆمەڵێک خاڵی نەرێنی زاندرا.
لە بەشی ڕاپۆرتی سیاسی و تەشکیلاتی لە پێوەند بە سازمانی خەبات و کاروچالاکی و پێگەی لە کوردستاندا، سکرتیری گشتی وتی: هەمومان دەزانین کە سازمانی خەبات لە ناو جەماوەردا لایەنگرو پێگەی بەرچاوی هەیە،پێویستە هۆگرانی سازمانی خەبات لە ناوخۆدا زیاتر چالاک بن و ئەرکی هەنووکەیی و لەسەرووی سەرکردایەتی و سەرجەم ڕیزەکانی سازمانی خەبات، پەرە بەکاری تەشکیلاتی و چالاکی لەناوخۆدا بدەن.
خەباتی چەکداری بە لەبەرچاو گرتنی هەل و مەرجی شیاو، کاری تەشکیلاتی، ژمارەیێک ڕێنوێنی بە نیسبەت بەشی پێشمەرگە و هەروەها باسی کۆنگرە و دواخستنی بە هۆی بارودۆخی تەندورستی جیهانی و چەندین بریار و پرۆژەی پەرەپێدانی سنووری کار و چالاکی سازمان لە ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی دا قسەی لەسەر کرا.
دوا هەمین برگەی ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی باسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بوو کە لەم بەشەدا بە تێروتەسەلی ڕاپۆرتی کار و چالاکی و هەڵسووڕانی سازمانی خەبات لە ماوەی نێوان دووپلۆنۆم دا پێشکەش کرا و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتە، گۆرانکاریی و پڕ کردنەوەی کەم کووڕییەکان خرایە دەستووری کاری پلۆنۆمی شەشەمی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانەوە.
لەدوای کۆتایی هاتن بە ڕاپۆرتی سیاسی و تەشکیلاتی سکرتێری گشتی، قسە و باسێکی گەرم لەسەر ناوەرۆکی راپۆرتەکە کرا و ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی بە کۆی دەنگ پەسەند کرا.
لە پاش پەسەندکردنی ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی، بەرپرسی هەر کام لە کومیسیۆنەکانی سازمان ڕاپۆرتی کاری خۆیان لەماوەی نێوان دوو پلۆنۆم پێشکەش کرد و سەبارەت بە هەرکام لە بەشەکان قسە و باسێکی گەرم و تێر و تەسەل کرا و خاڵە ئەرێنی ونەرێنیەکانی بەشەکان و کەند و کۆسپ و رێگە چارەکان لەڕاست باشتر کردنی کاروباری ئورگانەکانی سازمان پێشکەش کرا و چەندین ئالوگۆر و رێوشوێنی پێویست بە نیسبەت هەر کام لە ئۆرگانەکان چەسپا.
لەژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتی سیاسی و تەشکیلاتی بەرێز کاک بابەشێخ حوسەینی، سازمانی خەبات بەرنامە و کاری داهاتووی سازمانی خەبات بۆ بردنە پێشەوەی خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان دیاری کرا و بە بەلێنی بەردەوام بوون لەسەر ئەرک و کارە تەشکیلاتیەکان، کاری پلۆنۆم لە دوای 2 رۆژ کۆتایی پێهات.


3 ساڵ و 8 مانگ و 10 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی شەشەمین پلینۆمی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی شەشەمین پلینۆمی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران