ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئامریکا شەوی هەینی 12ی مارس (22ی ڕەشەمێ) تەئکیدی کردەوە کە ئامریکا ناهێڵێت ڕژیمی ئێران دەستی بگاتە چەکی ناوکەیی.
ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئامریکا شەوی هەینی 12ی مارس (22ی ڕەشەمێ) تەئکیدی کردەوە کە ئامریکا ناهێڵێت ڕژیمی ئێران دەستی بگاتە چەکی ناوکەیی.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری جیک سالیوان، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی، بە ئاماژە بەوەی کە ئوروپاییەکان لەئێستادا لەگەڵ ڕژیمی ئێران وتووێژ دەکەن و دەوڵەتی ئامریکا چاوەڕێی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ڕژیمی ئێرانە لەبارەی شێوەی پێشکەوتن لە وتوێژەکاندا.
ناوبراو وتی: کۆمەڵەیەک بۆ پێشگرتن لە دەسپێڕاگەیشتنی ڕژیمی ئێران بە چەکی ناوکەیی بوونی هەیە، هەروەها وتی ڕژیمی ئێران تا ئێستە لەبارەی ئەوەی کە لەگەڵ ئامریکا بە ناوبژیوانی ئورووپا وتووێژیان هەبێت، وەڵامی نەداوەتەوە.