کەیومەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ڕژیمی ئێران بە ئاشکرایی باس لە سەرکوتی خەڵک لە راپەڕینی ساڵی ١٣٩٧ لە ئێراندا دەکات.
کەیومەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ڕژیمی ئێران بە ئاشکرایی باس لە سەرکوتی خەڵک لە راپەڕینی ساڵی ١٣٩٧ لە ئێراندا دەکات.
ناوبراو لەتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیم، بەشداری کردنی ئەرتەشی لە سەرکوتی ناڕەزایەتیەکانی بەفرانباری 1397، وەک نمونەیەک لە مەئموریەتە پڕ شانازیەکانی ئەرتەشی ناوبرد و هەروەها دەڵێت کە هەرچەند ئەو ئەرکە بە ئەرتەش نەسپێردرابوو، بەڵام ئێمە ئامادەیی تەواومان بوو.
حەیدەری دەڵێت: ئەرتەش توانی لەو شارانەی کە ئاڵۆزی تێدابوو، بە سەرکوتی خەڵک ئارامی جێگیر بکات.
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دا، شەپۆلی ڕاپەڕین لە دژی ڕژیم و ڕێبەری ڕژیم (عەلی خامنەیی) گەیشتووتە لووتکە، کە گرنگترینیان لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٦ و خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨بووە. سەدان کەس لە خەڵکی ئێران لەم ڕاپەڕینانە کوژراون.
پێشتر ڕاپۆرتەکان باسیان لەوە دەکرد کە سپای ترۆریستی پاسداران و بەسیج و هێزی ئینتزامی خەڵکیان سەرکوت دەکرد، ئەمە یەکەمجارە ئەرتەش بە ئاشکرا باس لە سەرکوتی خەلک لەم ڕاپەڕینانە دەکات.