بهداخەوە کەسایەتیی دیار و مێژوونووسی ناوداری گەلەکەمان دوکتور کەمال مەزهەر لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە وولاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد.
بهداخەوە کەسایەتیی دیار و مێژوونووسی ناوداری گەلەکەمان دوکتور کەمال مەزهەر لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە وولاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد.
دوکتور کەمال مەزهەر تهمهنی خۆی بۆ زانست و خزمەتی مرۆڤایەتی و نەتەوەکەی تەرخان کرد و جیاواز لە بەشداری کردنی ڕاستەوخۆی لە شۆڕشدا،به نووسینەوەی مێژووی گەلی کورد، خزمەتی بەرچاوی بە خەباتی مافخوازانەو مێژووی پڕ لەرەنج و گیان فیدایی تێکۆشەران و ئەو کارەساتانەی بە سەر نەتەوەکەماندا هاتوە، کرد.
لێکوڵینهوهو بهرههمه مێژووی و زانستیهکانی دوکتور کەمال مەزهەر، بوونە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ گهلهکهمان و ئهرشیڤ ومێژووی نەتەوەی کوردی دهوڵهمهنتر کرد.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی دوکتور کەمال مەزهەر بە خەسارەتێکی گەورە بۆ گەلی کوردو خەباتی مافخوازانەی دهزانێ و بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو زانا گەورەیە سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەڕیزی و خزم و دۆستانی ڕادەگەێنێ. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی ١٧ ی مارسی ٢٠ ٢١