چوار هاووڵاتی کورد لە شارەکانی ورمێ، سەرپولی زەهاو و ئیلام بە هۆی کێشەی دارایی و کۆمەڵایەتیەوە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
چوار هاووڵاتی کورد لە شارەکانی ورمێ، سەرپولی زەهاو و ئیلام بە هۆی کێشەی دارایی و کۆمەڵایەتیەوە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دوشەممە ۲٥ی ڕەشەممە، مێرمنداڵێک بەناوی"موبین ئەحمەدی" تەمەن ۱٤ ساڵ خەڵکی گوندی "سێوەرە هەوار" کە دەکەوێتە دەوروبەری شاری ئەزگەلە، خۆی کوشتووە.
هەروەها ۲ هاووڵاتی دیکەی خەڵکی ئیلام لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بە ناوەکانی "محەممەد فەتاحی" تەمەن ٦۰ ساڵ و "محەممەد ئەکبەری" تەمەن ۲۰ ساڵ، خۆیان کوشتووە.
هەواڵدەری چاونیوز: لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی ۲۲ی ڕەشەممە، لاوێکی کورد بە ناوی"نەجیب دەروێشی" تەمەن ۳·ساڵ کوڕی محەممەد سەلیم" باوکی چوار منداڵ و خەڵکی گوندی بردیانی سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆست دانیشتوی شاری ورمێ، بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێی باسە ئەو چوار هاووڵاتیە کوردە بەهۆی کێشەی دارایی و کۆمەڵایەتیەوە کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.