دۆمینیک ڕاب" وەزیری دەرەوەی بریتانیا وتی: ڕژیمی ئێران نابێت هیچ کاتێک ڕێگای پێ بدرێت دەستی بە چەکی ناوکەیی بگات بۆ ئەوەی نەبێتە هەڕەشە بۆسەر ناوچەک
دۆمینیک ڕاب" وەزیری دەرەوەی بریتانیا وتی: ڕژیمی ئێران نابێت هیچ کاتێک ڕێگای پێ بدرێت دەستی بە چەکی ناوکەیی بگات بۆ ئەوەی نەبێتە هەڕەشە بۆسەر ناوچەکە. ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس بەبڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە باسی لەوە کردووە کە وەزیری دەرەوەی بریتانیا هەروەها ئەوەی تەئکید کردووەتەوە کە ڕژیمی ئێران مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر بریتانیا، ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە ئەوان بەڕوونی ڕژیمی ئێرانیان خستووەتە ژێر چاودێری، و باسی لەوەش کردووە ئەوان نابێت هیچ کاتێک ئەوە بینین کە ڕژیمی ئێران دەستی گەیشتۆتە چەکی ناوکەیی.