مێرمنداڵێکی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە گیرا. ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەممە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە شاری مەهاباد، بە
مێرمنداڵێکی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە گیرا. ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەممە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە شاری مەهاباد، بە بێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵیان بە ناوی "پێشەوا ڕەحمانیفەر" گرتووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە. پێشەوا ڕەحمانیفەر" بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ڕژیمی ئێران، گیراوە. چاو نیوز: سەڕەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی ،پێشەوای تەمەن ١٥ ساڵ، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نیە و ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمیش هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.